داوای لابردنی ھۆشیار زێباری لە کۆمیتەی ریفراندۆم دەکرێت

ڕەنج تاڵیب

br { display: none; }
p br { display: none; }

داوای لابردنی ھۆشیار زێباری لە کۆمیتەی ریفراندۆم دەکرێت

snnc.co

سەرۆکایەتیکردنی لیژنەی ریفراندۆم لەلایەن ھۆشیار زێبارییەوە، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوەو پەرلەمانتارێکی یەکێتیش داوادەکات، خودی مەسعود بارزانی بۆ قسەکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم، سەردانی بەغدا بکات و ڕایدەگەیەنێت: “گونجاوترە کەسێک بنێرنە بەغدا ھیچ شتێکی لەسەر نەبێت”.

سۆزان بەکر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: پرسی ڕیفراندۆم تەنھا پەیوەندی بە پارتییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەسەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمەوە ھەیە، ھەر وەفدێکیش بۆئەو مەبەستە کە سەردانی بەغدا دەکات، دەبێت نوێنەری سەرجەم حزبەکانی تێدابێت و ئەندامەکانیشی کارا بن، ھیچ کێشەیەکیان پێشتر لەگەڵ حکومەتی عیراق نەبووبێت.

وتیشی:” تا حکومەتی عیراق وەڵامێکی ئەرێنی بەرامبەر بەپرۆسەی ریفراندۆم ھەبێت، پێویستە کەسی باش بنێردرێتە بەغدا”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیاکانی پارتی، ھۆشیار زێباری  کە لەڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٦ بەھۆی گەندەڵییەوە، لە پۆستی وەزیری دارایی عیراق دەرکرا، کراوەتە سەرۆکی لیژنەی ئەنجامدانی ریفراندۆم.

لەوبارەیەشەوە، سۆزان بەکر دەڵێت:” لەبەر ئەوەی پرسی ریفراندۆمی ھەرێم لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تاوتوێ دەکرێت، بۆیە باشترە کەسێک وەک سەرۆکی لیژنەکە بۆ بەغدا دابنرێت، کە ھیچ شتێکی لەسەر نەبێت و گونجاویش بێت، باشتربوو زێباری سەرۆکایەتی لیژنەکەی نەکردایە، چونکە ماوەیەکی زۆر نییە لە بەغدا لەسەر گەندەڵی لەکارلابراوەو متمانەی لێ وەرگیراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەپرسێت، مادام پرسی ریفراندۆم بەلایەوە ھێندە گرنگە بۆچی کاک مەسعود خۆی سەرۆکایەتی لیژنەکە ناکات و دەشڵێت: “دەبێت بەوردی بیر لەو پرسە بکەنەوەو بەوردیش کەسەکانیش ھەڵبژێردرێن کە دەنێردرێنە بەغدا”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=11623

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s