بارزانی و جبوری كۆبوونەوە

سوران کوردستانی

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێك، كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 19ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەدین مەسعوود مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (كە پۆستەكەی بۆچوونی جیاوازی لەسەرە) پێشوازی لە سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وەفدێكی یاوەری كردووە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و شەڕی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و ڕەوشی ناوچە ئازادكراوەكان و بارودۆخی ئاوارەكان تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هاوكێشە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پارلەمانی عێراق.

سەبارەت بە ڕیفراندۆم، بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە هۆكارەكانی پێشێلبوونی دەستوور و شەراكەت و تەوافوق لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، كە بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان بڕیارێكی بێ گەڕانەوەیە و وتیشی، “كوردستان دوور لە توندوتیژی و بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتیانە و حیوار و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كار بۆ پیادەكردنی مافەكانی دەكات”.

لەو دیدارەدا هەریەكە لە (فازڵ میرانی، سكرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوێس و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشدار بوون.

 

The post بارزانی و جبوری كۆبوونەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s