بارزانی: بڕیاری گشتپرسی گەلی كوردستان گەڕانەوەی نییە

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ …

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، گشتپرسی گەلی كوردستان بڕیارێكی بێ گەڕانەوەیە و، كوردستان دوور لە تووندوتیژی و بەسوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتییانە و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كار بۆ پیادەكردنی مافەكانی دەكات.

رۆژی دووشەممە 19-6-2017 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك پەرلەمانتار و نوێنەری كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق، شەڕی موسڵ، قۆناخی دوای داعش، رەوشی ناوچە ئازادكراوەكان و بارودۆخی ئاوارەكان، تاوتوێكران. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هاوكێشە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گشتپرسی و ئاییندەی كوردستان و دەوڵەتی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ، بارزانی “وێڕای ئاماژەدان بە هۆكارەكانی پێشێلبوونی دەستوور و شەراكەت و تەوافوق لە عێراق”، ئاماژەی بەوەشکردووە: “بڕیاری گشتپرسی گەلی كوردستان، بڕیارێكی بێ گەڕانەوەیە، كوردستان دوور لە توندوتیژی و بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتییانە، دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كار بۆ پیادەكردنی مافەكانی دەكات”.

لە کۆبوونەوەکەدا، فازڵ میرانی سكرتێر و رۆژ نووری شاوێس، ئازاد بەرواری و مەحموود محەممەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s