ئەگەر پێشمەرگە بوایە چیتان دەکرد..؟

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

کاتێک سەرکردایەتی کورد و عەبادی رێککەوتن لەسەر شیوازی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆل کردنەوەی پارێزگای موسڵ، کە بەپێی رێککەوتنەکە دروستکردنی هەماهەنگیبوو لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکە بە کۆنترۆل کردنەوەی چەند ناوچەیەکی کوردستانی لەلایەن هێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد، ئەحمەد میرەکانی کردیان بەهەلا.
ئەوکات لەسەر شیوازی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە باسیان لەوە کرد کە سەرۆک بارزانی بۆ خاتری عەرەبەکان پێشمەرگە بە شەهید کردن دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش هەرچی مەکینەکانی راگەیاندنی هەیانە خستیان گەڕ و گوایە تۆپ ئاراستە دەکەن، بەڵام دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە هەموو دەنگۆکان بە دروۆ خرانەوە.
چونکە ئەوەی لەسەر ئەرکی پیشمەرگەبوو، تەنها ئازاد کردنەوەی ئەو ناوچە کوردستانیانەبوو کە بەهۆی هەڵاتنی سوپای عێراق کەوتبوونە دەست تیرۆرستانی داعش، دوای ئازاد کردن ئەو ناوچانەش، پێشمەرگە بە مەترێکیش نەچووە نێو خاکی عێراق و بۆ خاتری عەرەبەکان یەک فیشەکیشی نە تەقاند هەروەک چۆن عەرەبەکان ئامادە نەبوون بە فیشەکێک هاوکاری پیشمەرگە بکەن لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش.
کاتێک هەموو ئەمانە روونبوونەوە و رووی قایمی ئەحمەد میرەکان جارێکی تر دەرکەوت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرگیز تەڕ نابن، لە ئاست ئەو تۆمەت بەخشینەش جارێکی دیکە شەرمەزاربوون، ئیدی بێدەنگیان نواند.
کەچی ئەمڕۆ دوای بالیۆزی ئەمریکا لە سوریا “رۆبێرت فۆرد” لە میانی دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لەبارەی پر چەک کردنی هیزەکانی دیموکراتی سوریا لەلایەن وڵاتەکەی بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش لە سوریا، دەلێت؛ ئەمریکا دوای ئازاد کردنی ئەو ناوچانەی لە دەست داعش بە کوردەکانی سوریا، وەلایان دەنێ و پشتگوێیان دەخا، ئەو کاتیش سوریا و ئێران و تورکیا رێکدەکەن بۆ لەناو بردنیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیا بەناو سەربەخۆکانی ئەحمەد میرە، باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا دەستی کردووە بە پڕ چەک کردنی شەڕڤانان و هەموو رۆژێ بە مانشێتی گەورە باس لە پێشڕەویان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان شەڕ بۆ ئازاد کردنی خاکی سوریا دەکەن و هەندێ جاریش دوای ئازاد کردنی ئەو ناوچانە رادەستی رژێمی دەکەنەوە.
خۆ ئەگەر ئیستا پێشمەرگە ئەو کارە بکردبایە و شەڕی بۆ خاکی عێراق بکردبا و بالیۆزی ئەمریکا ئەو قسانەی بکردبا، هەموو میدیای سلێمانی دەهاتنە دەنگ و دەیان گوت سەرکردایەتی کورد پێشمەرگەی فرۆشتووە و بۆ خاتری عەرەبەکان بە کوشتیان دەدات، بەڵام لەبەر ئەوەی جاش قەلەمی ئەسەد و ئێرانن، لە ئاست بە کوشتدانی گەریلاکان بێدەنگن وەک ئەوەی هیچ باسی ئەو بابەتە گرنگە نەکرابێ.
لە فەیسبووکەوە
Taiyb Dolamary

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s