ئێران کردنەوەی مزگەوتی لیبڕاڵەکان مەحکوم دەکات

nuche.net

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە کردنەوەی مزگەوتێک بۆ لیبڕاڵەکان لە ئەڵمانیا دەڵێت، کردنەوەی وەها شوێنێک لە ژێر ناوی مزگەوت، قابلی قبووڵ نییە و بە دوورە لە هەرجۆرە ڕێوشوێنێکی ئیسلامی.

بەهرام قاسمی نیا، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە پرسی کردنەوەی مزگەوتێک بۆ لیبڕاڵەکان لە ئەڵمانیا گوتی: ئەم بڕیارە، بە بڕیارێکی کێشە خوڵقێن، نالۆژیک و بە دوور لە هەر جۆرە رێوشوێنێکی تاکەکەسی هەژمار دەکرێت، کە لە ژێر ناوی مزگەوتی ابن رشد-گۆتە ئەنجام دراوە و ئەوانەی، کە لە پشت ئەم بڕیارەن بە هۆی هەلپەرەستی، یان هەر هۆکارێکی ناڕوونی دیکە، پشتیوانیان لەم بڕیارە کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، کە کردەوەیەکی دژ بە بنەما ئەخلاقی و بەها ئایینییەکانە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98797

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s