ڕایۆلا داھاتووی ئیبرا دیاری دەکات

لەوه‌رزی رابردوودا لە ٤٦ یاری ۲۸ گوڵی بۆ یانەی مان یونایتد تۆمارکردوە

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی زانكۆ كورد ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌
http://www.zankokurd.com/Detail.aspx?id=17174 نووسراوه‌ له‌لایه‌ن

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

‌ پێنج خراپترین خواردن بۆ منداڵ‌

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/19620171921600_f9ryl709-1024×512.jpg

بۆ هه‌بوونی له‌شێکی ته‌ندروست و دوور له‌ نه‌خۆشی، پێویسته‌ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که‌ ده‌یخۆیت مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تێدا بێت و دووربن له‌ هه‌ر کێشه‌یه‌ک، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵ نابێت هیچ گومانێکیشیان له‌سه‌ر بێت، چونکه‌ له‌ ڕووی جه‌سته‌یی ‌و سیسته‌می به‌رگریی له‌شه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌یان نه‌کردووه‌ و زۆر خێراتر له‌ که‌سانی ئاسایی تووشی نه‌خۆشی و ژه‌هراویبوون ده‌بن.

ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ بریتین له‌ پێنج خراپترین خۆراک بۆ منداڵ، که‌ کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌کات:

1-خواردنه‌وه‌ی قاوه‌: له‌ منداڵدا ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌کات و کێشه‌ی که‌مخه‌ویی دروستده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌ بۆ زه‌ردبوونی ددان.

2- خواردنی نه‌سته‌له ‌: ڕێژه‌ی کۆلستڕۆڵی زیانبه‌خش له‌ خوێندا زیاد ده‌کات و کێشه‌ی ئالوده‌بوونیشی هه‌یه‌.

3-خواردنی به‌ستوو : ئه‌م جۆره خواردنانه پاش ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ ژێر پله‌یه‌کی جێگیری ژێر سفره‌وه‌ داده‌نرێن و پاشانیش ده‌توێنه‌وه‌ تووشی له‌ده‌ستدانی ماده‌ خۆراکیه‌کانیان ده‌بن و هه‌ندێک جار بۆ مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌گۆڕدرێن ، ئه‌م خواردنانه‌ بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ زیانیان زۆر زیاتره‌ له‌ سو‌ود .

4-گه‌نمه‌شامی : ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ چه‌وری تێر (saturated fat) ی تێدایه‌ و‌ ڕێژه‌ی توشبوون به‌ قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌کات ، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا زیان به‌ خانه‌کانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و پاش ماوه‌یه‌ک توشی ئه‌گه‌ری ناچالاکییان ده‌کات .

5- قارچک : چه‌ند جۆرێکی دیاریکراو له‌ قارچک بۆ خواردن ده‌شێت و ئه‌وانی دیکه‌ یان ژه‌هراوین و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌سانی ئاسایی دروستده‌که‌ن یاخود که‌سه‌که‌ تووشی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی لاشه‌یان‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ منداڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر نه‌خورێت زۆر باشتر ده‌بێت.

Westga
http://westganews.com/style/dreja.aspx?=hewal&jmara=11783&Jor=4

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25866

مەلا بەختیار: هێرۆ خان پێیوابوو هەلومەرج بۆ یەكخستنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لەبار نییە

nuche.net

نوچەنێت

مەلا بەختیار لەروونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایدەگەیەنێت، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تاوەکو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بۆچوونی وابووە هەلومەرج بۆ یەكخستنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لەبار نییە. 

رۆژی یەکشەممە 18-6-2017، پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نوسینگه‌ی‌ تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حزبە، روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایدەگەیاند، دژی‌ یه‌كگرتنی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان‌ و یه‌كێتی نییە و پێداگری‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێكکه‌وتننامه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌ و گۆڕان ده‌كات.  

ئەمڕۆ دووشەممە لە وەڵامی روونکردنەوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار، به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگەیاند “لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی (2017/4/26) كاتێك مشتومڕ لەسەر چۆنیەتی رێكخستنی فراكسیۆنەكانی یەكێتی‌ و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بۆچونی وا بو كە، هەلومەرجەكە لەبار نییە بۆ ئەو یەكخستنە”.

مەلابەختیار ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شکردووە، كه‌ دوابەدوای ئەو كۆبوونەوەیە، كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌ و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بەراشكاویی هەمان بۆچونی دوپاتكردبوەوە، كە كاتی نییە فراكسیۆنەكان یەكبخرێ‌.

وەک لە روونکردنەوەکەی مه‌لا به‌ختیاردا هاتووە” رۆژی (2016/6/15) سەعات (5)ی ئێوارە، لە دانیشتنێكدا، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ پاڤێڵ تاڵەبانی، دۆخی كوردستان‌ و دۆخی ناو یەكێتیمان لەگەڵ هەڤاڵ هێرۆ تاوتوێكرد، بۆچوونەكانی سەبارەت بەهەمان مەبەست‌ و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان، كە بگونجێ‌ لەگەڵ بارودۆخی كوردستان‌ و یەكێتی‌ و چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌ و ریفراندۆم، هیچ ئاڵوگۆڕێكی بەسەردا نەهاتبوو. بەڵكو گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، كە لە كوردستان‌ و لەناو یەكێتیشدا و لەگەڵ تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی‌ و جێگرانی سكرتێری گشتیدا نەرمتر، هەنگاوی چارەسەر بنرێ‌”.

لە کۆتایشدا به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ مه‌كته‌بی‌ ساسی‌ یه‌كێتی‌ دەپرسێت “ئایە، باشتر نەبوو، هەڤاڵ هێرۆ پێش تەوابوونی كۆبوونەوەكەی‌ دوێنێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بە تەلەفۆن ئەزیەتی كێشابا و گوتبای: بیروڕام گۆڕیوە”.

ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه:‌

رونكردنەوەیەك .. تەنها بۆ زانینی راستییەكان

ئەمشەو خاتو هێرۆ برایم ئەحمەد روونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ یەكخستنی فراكسیۆنی یەكێتی‌ و گۆڕان، بڵاوكردەوە. بۆئەوەی راستییەكان، دوور لە پێخۆری هەلپەرستی بزانرێ‌، ئەوەی لەناو كۆبوونەوەكەدا باسی بڕیاری هەڤاڵ هێرۆی كرد، سەبارەت بە یەكخستنی فراكسیۆنەكان بەندەیە (مەلا بەختیار). هۆیەكەشی ئەمەی خوارەوەیە كە:

– لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی (2017/4/26) كاتێك مشتومڕ لەسەر چۆنیەتی رێكخستنی فراكسیۆنەكانی یەكێتی‌و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بۆچونی وا بوو كە، هەلومەرجەكە لەبار نییە بۆ ئەو یەكخستنە.

– دوابەدوای ئەو كۆبونەوەیە، كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بەراشكاویی هەمان بۆچونی دوپاتكردبووەوە، كە كاتی نییە فراكسیۆنەكان یەكبخرێ‌.

– رۆژی (2016/6/15) سەعات (5)ی ئێوارە، لە دانیشتنێكدا، بەئامادەبونی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، دۆخی كوردستان‌و دۆخی ناو یەكێتیمان لەگەڵ هەڤاڵ هێرۆ تاوتوێكرد، بۆچونەكانی سەبارەت بە هەمان مەبەست‌و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكان، كە بگونجێ‌ لەگەڵ بارودۆخی كوردستان‌و یەكێتی‌و چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و ریفراندۆم، هیچ ئاڵوگۆڕێكی بەسەردا نەهاتبوو. بەڵكو گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە لەكوردستان‌و لەناو یەكێتیشداو لەگەڵ تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی‌و جێگرانی سكرتێری گشتیدا نەرمتر، هەنگاوی چارەسەر بنرێ‌.

– لەكۆبونەوەی (2017/6/18) كاتێك، قسەوباس هاتە سەر رێكەوتنامەی یەكێتی‌و گۆڕان‌و یەكخستنی فراكسیۆنەكان، لەنیوەی باسەكەدا، ه.هێرۆ كۆبونەوەی جێهێشت، وەكو راستییەك ئاماژە بەو بۆچونەی هەڤاڵ هێرۆ كرا، سەبارەت بە نەگونجاوی دۆخەكە بۆ یەكخستنی فراكسیۆنەكان. دوای شەن‌وكەوێكی هەمەلایەنە، ئەو بڕیارنامەیە پەسەند كرا كە لە راگەیاندنی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، دەقەكەی بڵاوكرایەوە.

ئەوەی مایەی سەیروسەمەرەیە، دوای پەسەندكردنی بڕیارەكەو بڵاوكردنەوەشی، دیارە هەیە، دڵی بەو بڕیارەش دانەكەوتووە‌و مەبەستی بووە ئاراستەی كۆبونەوەكە بئاڵۆزێ‌، بۆیە هەواڵی ناو كۆبونەوەكەی، بەوشێوەیەی لەگەڵ مەبەستەكانیا دەگونجێ‌، بەو رێگایانەی ئاسان بووە بۆی، گەیاندۆتە هەڤاڵ هێرۆ. تومەزە، ئەو هەڤاڵەی هەواڵەكەی بەمەبەست گەیاندووە، باشتر لە ئێمە دەزانێ‌، هەڤاڵ هێرۆ، دوای چونەدەرەوەی لە كۆبونەوەكە، بۆچونەكەی گۆڕدراوەو بڕیاری پێچەوانەی بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشوی سەركردایەتی داوە. تا ئێرە ئاساییە.

دەپرسین: مادام سەركردایەتی، بەبێ‌ ئەوەی تەنانەت هەڤاڵێكیش دژی بڕیارەكە رای دابێ‌، بڕیارەكە سەبارەت بەبزوتنەوەی گۆڕان، پەسەند كرابێ‌، ئیتر پێویستی دەكرد، ئەم گفتوگۆیەی ناو كۆبونەوەكە، بەمەبەست‌و لەپێناوی ژاوەژاوی چەواشەخوازی، بگەیەنن؟

ئایە، باشتر نەبوو، هەڤاڵ هێرۆ، دەستبەجێ‌، پێش تەوابونی كۆبونەوەكە، بەتەلەفۆن ئەزیەتی كێشاباو گوتبای: بیروڕام گۆڕیوەو ئێستا بۆچونم وایە، فراكسیۆنەكان یەكبخرێ‌؟

بەدڵنیاییەوە، تەلەفۆنێكی لەوجۆرە، ئامانجە سیاسی‌و حزبیەكانی باشتر دەپێكا، نەك رونكردنەوەیەكی بەیاننامەئاسا، كە چەندین جار كوردسات نیوزو كەناڵی دیكە، پەخشی بكەن‌و ناحەزانی یەكێتیش سودی

لێوەربگرن. هەلپەرستەكانیش بخاتە هەلەكەسەما!!

مەلا بەختیار

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98800

چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ شه‌رمنه‌كه‌ت ده‌كه‌ی ؟

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/03/192232017_Kessler_260715-1024×682.jpg

زۆرجاری وا هه‌بوه‌ شه‌رم كردنی له‌ راده‌به‌ده‌ر له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان بۆته‌ هۆی لێك جیابونه‌وه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردوه‌ هه‌م بۆ دروست كردنی كێشه‌ و هه‌میش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداری و خۆشه‌ویستی .

شه‌رم كردن هۆكاری فه‌شه‌لی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ره‌كانه‌
كاتێ كه‌ هاوسه‌ره‌كان شه‌رم له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن ، چێژو خۆشه‌ویستیش له‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسی وه‌رناگرن له‌گه‌ڵ یه‌كتری ، بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا لێك جیاده‌بنه‌وه‌ .

هۆكاری شه‌رم كردنی پیاو له‌ په‌یوه‌ندی
زۆربه‌ی كات وایه‌ پیاو شه‌رم له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریت‌ و خێزانه‌ی كه‌ تێیدا ژیاوه‌و سه‌ره‌نجام كاریگه‌ریه‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ری ماوه‌، بۆ نموونه‌ متمانه‌ی به‌خۆی نیه‌ ، پێی وایه‌ خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌و باشتره‌ ، ئه‌وه‌ش ئافره‌تان حه‌زی پێ ناكه‌ن و نایانه‌وێ هاوسه‌ره‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن ، بۆیه‌ لێك دوور كه‌وتنه‌وه‌ ڕووده‌دات له‌ نێوانیان .

ئامۆژگاری بۆ ئافره‌تان
ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كرێ له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ پیاوی به‌شه‌رم ، به‌وه‌ی هه‌میشه‌ هه‌وڵ بدات سه‌ركێشی بكات له‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ، دروست كردنی گفتوگۆ و مناقه‌شه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی و باس كردنی كێشه‌و ناخۆشیه‌كان له‌گه‌ڵی ، هه‌روه‌ها خۆڕازاندنه‌وه‌ بۆیی و له‌به‌ر كردنی جوانترین جل و به‌رگ .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25864

ئه‌گه‌ر ده‌ناڵێنی به‌ ئازاری ئێسكه‌كانت …ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/open-uri20130406-27429-1sy5t2j-1.jpeg

دكتۆر محمد زهار ، مامۆستای نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك ، ئاماژه‌ی به‌ كۆمه‌ڵێك ئامۆگاری داوه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ یاخوت دوور بوون له‌ ئازاره‌كانی ئێسك ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌هێز كردنی ئێسكه‌كانیش .
1-خۆدانه‌ به‌ر تیشكی خۆر له‌ كاته‌ به‌ سووده‌كانی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ لێی له‌ نیوه‌ڕۆیان ، وه‌ خواردنی پڕ له‌ ڤیتامین دی كه‌ به‌ سووده‌ بۆ ئێسك و به‌هێز كردنی ، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و خوارنی هێلكه‌و ماست له‌و خواردنانه‌ن‌ كه‌ ڤیتامین (سی) یان تێدایه‌ و به‌ سوودن.
2_ دانيشتن له‌سه‌ر كورسیه‌كی گونجاو و جێگیر وه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانانی پێیه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی ده‌ورانی خوێن .
3- ڕۆیشتن و پیاسه‌ كردن هه‌روه‌ها دانیشتن به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست .
4-كۆنتڕۆڵ كردنی كێشی له‌ش چونكه‌ قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ ناته‌ندروستی ئێسك و پشت .
5- پارێزگاری كردن له‌ ڕۆیشتن به‌ پێ له‌ به‌یانیان یاخوت له‌ كاتێكی دره‌نگتر بۆ پاراستنی بڕبڕه‌ی پشت و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئازاری .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25860

ئێران کردنەوەی مزگەوتی لیبڕاڵەکان مەحکوم دەکات

nuche.net

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە کردنەوەی مزگەوتێک بۆ لیبڕاڵەکان لە ئەڵمانیا دەڵێت، کردنەوەی وەها شوێنێک لە ژێر ناوی مزگەوت، قابلی قبووڵ نییە و بە دوورە لە هەرجۆرە ڕێوشوێنێکی ئیسلامی.

بەهرام قاسمی نیا، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە پرسی کردنەوەی مزگەوتێک بۆ لیبڕاڵەکان لە ئەڵمانیا گوتی: ئەم بڕیارە، بە بڕیارێکی کێشە خوڵقێن، نالۆژیک و بە دوور لە هەر جۆرە رێوشوێنێکی تاکەکەسی هەژمار دەکرێت، کە لە ژێر ناوی مزگەوتی ابن رشد-گۆتە ئەنجام دراوە و ئەوانەی، کە لە پشت ئەم بڕیارەن بە هۆی هەلپەرەستی، یان هەر هۆکارێکی ناڕوونی دیکە، پشتیوانیان لەم بڕیارە کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، کە کردەوەیەکی دژ بە بنەما ئەخلاقی و بەها ئایینییەکانە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98797

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. عه‌بدولسه‌لام سلێمان (عه‌بۆ) باس ل سه‌ربۆرێن خوه‌ دكه‌ت

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. عه‌بدولسه‌لام سلێمان (عه‌بۆ) باس ل سه‌ربۆرێن خوه‌ دكه‌ت appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%b9%d9%87%e2%80%8c%d8%a8%d8%af%d9%88%d9%84%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d9%84%d8%a7%d9%85-%d8%b3%d9%84-2/