کاتێک منداڵەکەت ترسا، ئەم ٤ خالە ئەنجام بدە

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/14620171959725_timthumb.jpg

منداڵان له‌ تاریكی و جێهێشتنیان به‌ ته‌نیایی توشی ترس دەبن، ئه‌و ترسه‌ هێمایه‌كی باشه‌ و ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ منداڵه‌كه‌تان گه‌شه‌ی كردووه‌و هەست بە شتەکان دەکات، بەڵام دایک و باوک دەبێت چی بکەن؟

1- زۆرترین هۆكاری ترسی منداڵ له‌ ته‌نیایی و تاریكیه‌، هه‌ربۆیه‌ باشتره‌ كاتێك منداڵ به‌ته‌نها له‌ ژوری خۆیدا جێده‌هێڵیت، ڕوناكیه‌كی كه‌م له‌ ژوره‌كه‌یدا هه‌بێت.

2- منداڵەکەت لەوە دڵنیا بكه‌یته‌وه‌ كه‌ تۆ نزیكیت لێیه‌وه‌و هه‌ركات ئه‌و پێویستی بێت تۆ دێیت بۆ لای.

3- ده‌توانیت ده‌رگای ژوره‌كه‌ی دانه‌خه‌یت و كه‌مێك به‌كراوه‌یی بیهێڵیته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی ئارامتر به‌ منداڵه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

4- زۆر گرنگیشه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌ منداڵ ده‌ترسێت، رێگه‌ی نه‌ده‌یت ته‌ماشای فیلمی ترسانك بكات، چونكه‌ ئه‌و زۆربه‌ی كات دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه‌ له‌ شه‌واندا ده‌هێنێته‌وه‌ به‌ر چاوی خۆی.

باخچه‌
http://baxcha.com/detail.aspx?id=1138&MapID=9

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25844

یه‌كه‌مین وێنه‌ی كه‌عبه‌ كه‌ی و له‌لایه‌ن كێوه‌ وێنه‌ی گیرا ؟

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/06/0037a228-221f-4eff-a98d-336a52d88dfe.jpg

یه‌كه‌م وێنه‌ی كه‌عبه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سالی 1880 زاینی ، واتا پێش 137 ساڵ ، ئه‌ویش له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی میسڕی بوه‌ .
ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ كه‌ ناوی (محمد صادق بیه)‌ بوه‌ له‌و كاته‌دا سه‌ردانی مه‌كه‌ی كردوه‌ ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی گرتوه‌.
محمد خوێندنی ئه‌ندازیاری جه‌نگ و وێنه‌ی له‌ پاریس خوێندوه‌ ، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به‌ سوپای میسڕی ، وه‌ سێ جار سه‌ردانی مه‌ككه‌ی كردوه‌ ، وه‌ له‌ ساڵی 1902 كۆچی دوایی كردوه له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵی .

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25839

5 ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌سایه‌تی و هه‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌ی

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/05/s.jpg

په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ ئامانج و یاساكانی دیار بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ ژیانێكی خۆش و دوور له‌ كێشه‌ به‌سه‌ر به‌رن .
بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو لا پێویسته‌ زۆر به‌ باشی له‌ كه‌سایه‌تی وڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تێبگات له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ژیانیان بۆ هه‌تا هه‌تا له‌ خۆشه‌ویستی دا بیت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ هۆكاری زۆر گرنگ و گونجا و ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌ پیناوی یارمه‌تی دان و پته‌و كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ :
_ گفتوگۆی به‌رده‌وام : گفتوگۆو قسه‌ كردنی به‌رده‌وام له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان گرنگترین هۆكاره‌ بۆ تێگه‌یشتنی كه‌سی به‌رامبه‌ر ، بۆیه‌ هه‌رگیری گفتوگۆ و مناقه‌شه‌ ڕه‌ت مه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت .
_ به‌سه‌ر بردنی زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت : ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی شاره‌زابوونی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی .
_ ئه‌نجام دانی كار و چاڵاكیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ : ڕێگه‌یه‌كی تری گرنگه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ كه‌سایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕه‌فتار كردنی له‌گه‌ڵ كاروباره‌كانی ژیان له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر .
_ گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی كێشه‌ و پلانه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ : ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌ تا بتوانی چۆنیه‌تی بیر كردنه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر بخوێنیته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنیان .
_ به‌شداری كردن له‌ یاردگاریه‌كانی ڕابردوو : ئه‌مه‌شیان زۆر پێویسته‌ ، جا یادگاریه‌كه‌ دڵخۆش كه‌ر بێت یان خه‌مبار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازار به‌خشیش بێت . چونكه‌ به‌مه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر تا چه‌ند گرنگی به‌ ژیان وپه‌یوه‌ندی نێوانتان ده‌دات

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25837

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌ختیار فه‌تاح ده‌رباره‌ی ریفراندۆمێ ج دبێژیت

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌ختیار فه‌تاح ده‌رباره‌ی ریفراندۆمێ ج دبێژیت appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%ae%d8%aa%db%8c%d8%a7%d8%b1-%d9%81%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%d8%a7%d8%ad-%d8%af/

سوپای پاسداران لە کرماشانەوە “هێرشیکردە سەر داعش” لە دێرزوور

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی فەرماندەیی “تیرۆریستە تووندئاژۆکان” لە دێرزووری سووریا ئەنجامداوە، ئەوەش لە تۆڵەی هێرشەکانی تاران.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “رشتنی خوێنی پاکی رووداوەکانی ئەمدواییەی تاران بێ وەڵام نابێت، کەمێک پێش ئێستا بنکە و بارەگا و شوێنی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستە تووندئاژۆکانی لە ناوچەی دێرزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانجی مووشەکەکانمان”.

بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، لەو هێرشەدا ژمارەیەک مووشەکی زەوی بە زەوی لە بنکە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە ئاراستەی دێرزوور کراون و هاتووە “لەم هێرشەدا تیرۆریستان زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و کوژراوێکی زۆریان هەبووە”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت