عەلاوی: ئێران تەنانەت لە بڕیاردانی خەڵکی عێراقیشدا دەستێوەردان دەکات

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرکۆماری عێراق لە لێدوانیکدا بۆ ئاژانسی (ڕۆیتەرز) سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە دەستیوەردانی ئێران لە عێراق ئاشکرای کردووە (ئێران تەنانەت لە بڕیاردانی خەڵکی عێراقیشدا دەستی هەیە”.

جێگری سەرکۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش داوە “بەڕای من پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میلیشیا شیعەکان لە عێراق بووەتە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، تووشی گرفتی تایفی ببێت”.

لە درێژادا دەلێت “ئێمە هەڵبژاردنێکمان ناوێت ک لەسەر بنەمای “تایفەگەری بێت و بەتەمای گرتنەبەری پرۆسەیەکی سیاسیی هەمەلایەنین.”

ڕێبەرانی سیاسیی عێراق هیوادارن بەرلە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کۆنترۆڵی هەموو ناوچەکان بگرنە دەست، بەڵام گرفتی ئەمنی و ناسەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی بووەتە هۆی ئەوەی کە هیچ ئومێدێک بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەبێت.

ئەیاد عەلاوی یەکێک لە سیاسەتمەدارانی میانەڕوی شیعەی عێراقە کە لەناو کۆمەڵگەی سوننەکانیش لایەنگری هەیە.

حکوومەتی عێراق لە نێوان ئێران لەلایەک و جیهانی عەرەبیش لەلایەکی دیکە کە دوژمنایەتییان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، گیری خواردووە.

هەشت ساڵ پاش ڕووخانی حکوومەتی بەعس، واتە لە ساڵی 2011ەوە کە هێزەکانی ئەمریکا عێرایان بەجێ هێشت، ئێران لەڕێگەی پشطیوانی لە شیعەکان، بووەتە ئەکتەری سەرەکیی گۆڕەپانی سیاسیی ئەو وڵاتە.

تاران هەرچەشنە دەستێوەردانێک لە کاروباری سیاسیی عێراق ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت پاڵپشتییە سەربازییەکانی، ڕاوێژکارین و بۆ شکستی داعشە کەلە ساڵی 2014ەوە چەندین بەش و پارێزگای عیراقی داگیر کردووە.

ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپا و ڕەخنەگرنای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرچاوەی دارایی و پاڵپشتی سەرەکیی هێزەکانی حەشدی شەعبی دادەنێن کە ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

یڵدرم: “وڵاتێکی جوانتر بۆ گەنجەکانمان بەجێدەھێڵین”

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: “ئەو ئەزموونەی کە لە رابردوو وەرمانگرتووە، دەگوازینەوە بۆ کارەکانی داھاتوومان و وڵاتێکی جوانتر پێشکەش بە گەنجەکانمان دەکەین”.
سه‌رچاوه‌ Anadolu Ajansı Güncel Haberler

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 98

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 98 appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d9%87%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%85%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%af%db%8e-98/

فازڵ میرانی : ده‌رگا به‌ڕووی گۆڕاندا داناخه‌ین

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ ئێمه‌ ته‌قدیری بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین و ده‌شڵێ پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌ڕووی گۆڕاندا داناخه‌ن.

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(كوردستان 24)رایگه‌یاند: “ئێمه‌ ته‌قدیری بارودۆخی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ین له‌ گه‌رماوگه‌رمیی كۆچیی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا و پێشهاته‌ تازه‌كان، ئومێده‌وارین هه‌مووان پشوو درێژبین و ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵكی تری قبوڵی ده‌كه‌ین با له‌ یه‌كدی قبوڵی بكه‌ین”.

گوتیشی: “پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌رووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داناخه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هیواداریشین گۆڕانیش ده‌رگامان به‌ڕوودا دانه‌خات”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

ويكيليكس گورزێكی دیكه‌ی له‌ سی ئای ئه‌ی وه‌شاند

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی، له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ توانیویه‌تی سیخوڕی به‌سه‌ر ئامێره‌كانی وایفای ئینته‌رنێت و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان بكات و ته‌واوی زانیارییه‌كانییان لێ وه‌ربگرێت.

وێبسایتی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سی ئای ئه‌ی له‌ رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ت كه‌ پێی ده‌گوترێت “شیری بلۆسۆم”ه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ و له‌ توانیویه‌تی رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌وه‌ هه‌موو جموجۆڵه‌ نوێیه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان تۆمار بكات.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زنجیره‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رنامه‌ی “شیری بلۆسۆم” چه‌ند ئامرازێكی بۆ گه‌یشتن به‌ زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ شوێنه‌ گشتی و قاوه‌خانه‌كان، بۆ ئه‌و ده‌زگا سیخوڕییه‌ به‌رده‌ست كردووه‌ و توانیویه‌تی له‌ رێگه‌ی ئامێری وایفای و “ئه‌كسس پۆینت” ده‌ستی به‌ هه‌موو زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان بگات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و سیخوڕه‌كردنه‌دا، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه‌وه‌ بووه‌ به‌ ئامێری وایفاكه‌، دواتریش ئه‌پده‌یتكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر وایفاكه‌ هه‌یه‌ و پێی ده‌گوترێت “فیرموه‌یر”، له‌گه‌ڵ ئه‌په‌ده‌یتكردنه‌وه‌شدا، به‌رنامه‌ی “شیری بلۆسۆم” دانراوه‌ته‌ ناو ئامێره‌كه‌، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش توانیویه‌تی زانیاری ناوی ئامێری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بگوازێته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وایفایه‌ كۆنێكت بووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ هه‌ستی پێ بكات و پێی بزانێت.

ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی وایفای پێویستی به‌ هیچ ئامێر و كه‌لوپه‌لێك نییه‌ و ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌ و سۆفتوێره‌وه‌ ئه‌پده‌یت بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئاژانسه‌ زه‌به‌لاحه‌ سیخوڕییه‌ كارێكی هێنده‌ زه‌حمه‌ت نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

رێککەوتنی کۆمپانیای غازی قەتەر لەگەڵ کۆمپانیای شێڵ

کۆمپانیای غازی قەتەر (Qatargas)، رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای وزەی ئەورووپی شێڵ (Royal Dutch Shell) واژوو کرد و لەم چوارچێوەیەش وڵاتی قەتەر ھەموو ساڵێک بڕی ١،١ ملیۆن تۆن غازی قەتیسکراو ھەناردەی کۆمپانیای شێڵ دەکات.
سه‌رچاوه‌ Anadolu Ajansı Güncel Haberler

درێژه‌ی بابه‌ت