به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 59

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 59 appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d9%87%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%85%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%af%db%8e-59/

ئیان گرینهالخ فۆتۆگرافه‌ر و مێژوونووس : لە ئایندەیەکی نزیک کوردستان سەرنەخۆیی ڕادەگەیەنێت

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ …

ئیان گرینهالخ فۆتۆگرافه‌ر و مێژوونووس، له‌ وتارێكیدا له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌رامبه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسێ:” ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یری رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ست ده‌كه‌ین و پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌وڵێك بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ئارادایه‌.”
 
نووسه‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا باس له‌ نیگه‌رانییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌كات و نووسیویه‌تی” چه‌ند ساڵێكه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان نیگه‌رانن له‌ په‌رته‌وازه‌بوون و له‌ده‌ستدانی باشترین گه‌نجه‌كانیان له‌ هه‌نده‌ران ، كه‌ نزیكه‌ی ملیۆنێك كورد له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژین وتا ئێستاش وڵات به‌جێهێشتن‌ به‌رده‌وامه‌. ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر كردووه‌ خه‌می له‌ده‌ستدانی نه‌ریت و ناسنامه‌یه‌. بۆیه‌ كورد ده‌خوازێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێ بۆئه‌وه‌ی بتوانێ وڵاتێكی سه‌قامگیر و ئاشتی و بوژاوه‌ دابمه‌زرێنێ و ئه‌و گه‌نجه‌ رۆشنفكرانه‌ش رازی بكات بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات و به‌شداری له‌ یارمه‌تیدانی كوردستانێكی نوێ بكه‌ن.”
 
له‌باره‌ی سنووری جوگرافیای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌نووسێ” ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌ی كورد له‌ باكوری عێراق و به‌شێكی بچووكی باكوری سوریا پێكدێت، هیچ هه‌وڵێكیش له‌ ئارادا نییه‌ بۆ له‌خۆگرتنی ناوچه‌كانی توركیا و ئێران، چونكه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا چاویان له‌ ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ نه‌ك ناكۆكی زیاتر.”
 
نووسه‌ر به‌ هێنانه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك جه‌خت له‌ پێشبینییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌نووسێ” به‌م دواییه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به‌پڕچه‌ككردنی كورد، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زه‌ق و روونی سه‌ر رێگه‌ی ده‌وڵه‌تدارێتییه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی (كلۆده‌ راینس) له‌ بڕگه‌یه‌كی فلیمی (لۆرانسی عاره‌ب) دا ده‌بێژی: پێدانی تۆپ پێیان به‌واتای ئه‌وه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆییان پێ بده‌یت. ئه‌مڕۆ رێك ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كوردیش پراكتیزه‌ ده‌بێت، كاتێك ئه‌مریكا چه‌كیان پێ ده‌دات.”
 
نووسه‌ر له‌ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نووسێ” هه‌فته‌ی به‌ری سه‌رۆك پوتین له‌لای خۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌ردای یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بوو كاتێك له‌وباره‌وه‌ پرسیاری لێكرا، گوتی: ناتوانم ئه‌مه‌ بوه‌ستێنم. ئاگادارین رۆژی 2ی حوزه‌یران روسیا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كورد واژوو كرد، ئه‌مه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی رۆشنیایی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر كۆمێنته‌كه‌ی پوتین.” له‌وباره‌وه‌ زیاتر پێداده‌چێ و ده‌نووسێ” ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ روسیا ئه‌و راستییه‌ پشان ده‌دات، كه‌ روسیا پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن رێككه‌وتنی پێدانی چه‌ك له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات. بۆیه‌ دڵنیاین له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كورد سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێ.”

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ڕوانسه‌ر

هێزە ئەمنییەتییەکان لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، سێ “ژن”یان لە شاره‌كانی کوردستان دەستبەسەر کرد.بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لە ماوه‌ی
سه‌رچاوه‌ http://www.komalah.org

درێژه‌ی بابه‌ت

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی لە ناوچەی سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “سیروان
سه‌رچاوه‌ http://www.komalah.org

درێژه‌ی بابه‌ت

ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچوو له‌ ٣٦ گوندی پارێزگای ئامه‌د و به‌دلیس

له‌ ٣٦ گوند و ناوچه‌ی هه‌ردوو پارێزگای‌ “ئامه‌د” و “به‌دلیس” له‌ كوردستان توركییه‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.پارێزگاری‌ ئامه‌د له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا  ناوی‌ ٢٥ گوند و شوێنی‌ وه‌ك
سه‌رچاوه‌ http://www.komalah.org

درێژه‌ی بابه‌ت

توندبوونەوەی ناکۆکی باڵەکانی حکومەتی دوای گاڵەتەجاڕی هەڵبژاردن

گاڵەتە جاڕەکانی هەڵبەژاردن لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا وێڕای کۆمەڵێک خاسییەت کە بۆ مانەوەی هەیبووە، لە هەمانحاڵدا وەک میکانیزمێکی یاسایی بۆ گۆڕینی ئاڕایشی سیاسی جەناح بەندییەکانی
سه‌رچاوه‌ http://www.komalah.org

درێژه‌ی بابه‌ت