بە عەقلیەتی کوشتنی کونسول و واریسەکانی داعش پەرلەمان کارا نابیتەوە

KURDISTANI

 سەلام دوکانی

گۆڕان ئه‌گه‌ر چاوى له‌ كوشتنى كونسوڵ و ڕفاندنى ئه‌ندازيارانى ئه‌و كۆمپانيا بيانيانه‌ بێت كه‌ له‌ كوردستان كار ده‌كه‌ن چاوه‌ڕێى چ هه‌ڵوێستێكى نيشتمانيى لێ ده‌كرێت له‌ پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پشتگيرى ڕيفراندۆم!. گۆڕان پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كاته‌ بيانو، به‌ڵام با ڕوونتر بين، كێشه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم نييه‌، كێشه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ نه‌مانى خودى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمه‌، كه‌ ساڵه‌هاى ساڵه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕق و كێنه‌ كارى بۆ ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مى نابێ بۆيان.

سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵى ئيسلاميى و ئه‌ميره‌كه‌ى “عه‌لى باپير” كه‌ له‌گه‌ڵ هاوبيره‌كانى‌ له‌ “ئه‌نساروئيسلام” خاوه‌نى ڕابردووێكى ڕه‌شن له‌ سه‌ربڕينى پێشمه‌رگه‌ و تيرۆركردن، “عه‌لى باپير” چاوه‌ڕێ بوو “داعش” هه‌ولێرى پايته‌ختى كوردستان داگير بكات تا ببێته‌ والى تيرۆريستانى “داعش” له‌ هه‌ولێر.

“عه‌لى باپير”ێك كه‌ بۆ سرودى نيشتمانيى “ئه‌ى ره‌قيب” له‌نێو په‌رله‌مان و له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وييه‌كان هه‌ڵنه‌ستێته‌وه‌ سه‌رپێ چۆن ده‌بێته‌ لايه‌نگرى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان. لێره‌دا ئێمه‌ ڕووى گله‌ييمان له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ نييه‌، به‌ڵكو گله‌يى له‌و حزبه‌ كوردستانييانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ خۆيان موحتاجى هه‌ڵويستى ئه‌و نانيشتمان په‌روه‌رانه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ناكرێت و ئه‌سته‌مه‌ داواى ئاو له‌ ئاگر بكرێت.

داوا له‌ هه‌موو جه‌ماوه‌رى خۆڕاگرى كوردستان و حزبه‌ كوردستانيييه‌كان ده‌كه‌ين كه‌ به‌ چاوێكى كراوه‌ ته‌ماشاى بابه‌تى ڕيفراندۆم بكه‌ن، چونكه‌ ته‌نيا له ‌شه‌ڕى دژ به‌ تيرۆريستانى “داعش” زياتر له‌ 1800 شه‌هيد و 11 هه‌زار بريندارمان داوه‌، جگه‌ له‌ هه‌زاران شه‌هيد و بريندار و ئه‌نفالكراو، كه‌ بوونه‌ قوربانى ڕێگه‌ى ڕزگارى كوردستان.

ڕيفراندۆم به‌رهه‌مى ماندووبوون و خوێنى ئێمه‌ى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى به‌شه‌ڕه‌فى كوردستانه‌‌، به‌رهه‌مى ماندووبوونى كاڵفامه‌كانى سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌ڤزيۆنه‌كان نييه‌، تا چاره‌نووسێك دژ به‌ مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان ديارى بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

تورکیا دەڵێت ناکۆکییەکانی نیوان وڵاتانی کەنداو زیان بە جیهانی ئیسلامی دەگەیەنێت

تورکیا ڕایگەیاند ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و وڵاتانی عەرەبی کەنداو و میسڕ زیان بە جیهانی ئیسلامی دەگەیەنێت و هەرچی لەتوانایاندا بێت دەیکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان
سه‌رچاوه‌ Voice of America

درێژه‌ی بابه‌ت

تیلەرسن: ئەمەریکا پابەندە بە سیاسەتی یەک چین و هەروەها سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ پابەندە بە سیاسەتی یەک چینەوە و هەروەها پابەندیشە بە سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش لەکاتێکدا کە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر چین گەڕاوەتەوە بەڵام واشنتن سوورە لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تایواندا
سه‌رچاوه‌ Voice of America

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. زارڤه‌كرنا شاهینی یا ئیمزایێ

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. زارڤه‌كرنا شاهینی یا ئیمزایێ appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%b2%d8%a7%d8%b1%da%a4%d9%87%e2%80%8c%d9%83%d8%b1%d9%86%d8%a7-%d8%b4%d8%a7%d9%87%db%8c%d9%86%db%8c/

تیلەرسن: ئەمەریکا پابەندە بە سیاسەتی یەک چین و هەروەها سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ پابەندە بە سیاسەتی یەک چینەوە و هەروەها پابەندیشە بە سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش لەکاتێکدا کە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر چین گەڕاوەتەوە بەڵام واشنتن سوورە لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تایواندا
سه‌رچاوه‌ Voice of America

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. برگا بێ واسته‌ دگه‌ل شاهینی – خه‌له‌كا 19

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. برگا بێ واسته‌ دگه‌ل شاهینی – خه‌له‌كا 19 appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d8%b1%da%af%d8%a7-%d8%a8%db%8e-%d9%88%d8%a7%d8%b3%d8%aa%d9%87%e2%80%8c-%d8%af%da%af%d9%87-4/

عەبدوڵای كوێخا موبارەك: لەبری هەمو گۆڕان كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەبێ یوسف محەمەد، ئیمزائەكەم

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند كە ئامادەیە لەبری هەمو گۆڕان ئیمزای كاراكردنەوەی پەرلەمان بەدورخستنەوەی یوسف محەمەد-یشەوە بكات بەڵام بە چوار مەرج كە وەك خۆی دەڵێت مەرجەكانیشی هەمویان “لە بەرژەوەندی خەڵكدان” نەك حزبەكەی.

ئاوێنە/

ئاوێنە: ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی كە لەبری هەمو گۆڕان ئیمزای ئاسایكردنەوەی پەرلەمان بە بێ یوسف محەمەد، دەكات بەڵام بە چوار مەرج.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك داوایكردوە بۆ ئەو مەبەستە هەر پێنج حزبە سەرەكییەكەی كوردستان رێككەوتنێك ئیمزا بكەن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەرلەمان كە ئەم خاڵانە لە خۆ بگرێت: 1.دەستپێکردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی کام پەرلەمانتاری گۆڕان کە پارتی پێی باش و گونجاوە و دورخستنەوەی بەڕێز د یوسف. 2.گۆڕینی سیستەمی سیاسی بۆ پەرلەمانی و ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم لە یەکەم کۆبونەوەدا. 3.شەفافکردنی داھاتی نەوت و خستنە ژێر کۆنترۆڵی پەرلەمانەوە. 4. لابردنی پاشەکەوتی موچە. 5.بڕیاردانی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و کارکردن بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەبارەی ئەو مەرجانەی پێشنیاری كردون لەلایەن پێنج حزبەكەوە رێككەوتنیان لەسەر بكرێت وتویەتی”وەک دەبینن خاڵی یەکەم بۆ دڵڕازیکردنی پارتی و بارزانیە، کۆی خاڵەکانی تر لە بەرژەوەندی خەڵکە و ھیچ خاڵێکی لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕاندا نیە لەڕوی حزبیەوە”.

وتوشیەتی”من بەڵێن ئەدەم کە لەجیاتی ھەمو بزوتنەوەی گۆڕان و دکتۆر یوسف-یش ئەم ڕێککەوتنە واژۆ دەکەم، دەی فەرمون پارتی و ھاو ئاوازەکانی ئێوەیش کە ئەوەندە باسی بەرژەوەندی خەڵک و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەن و ئەوەندە وەتەنیاتمان بەسەردا دەکەن جورئەت بکەن و قسەکانتان بکەن بە کردار و ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە کە بە تەواوی لە بەرژەوەندی میللەتەکەمانە پەسەند بکەن”.

ئەو قسانەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەكاتێكدایە كە دوێنێ(سێشەممە)، وەفدی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبونەوەی بڕیاریاندا پەرلەمان بە سەرۆكایەتی ئێستایەوە كارابكرێتەوە كە بەپێی بەرپرسانی ئەو دو حزبە پێشنیارەكەیان بۆ گۆڕان ئەوەیە سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی تەنیا سەرۆكایەتی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بكات و پاشان دەستلەكاربكێشێتەوە و لەبری كەسێكی دیكە لە گۆڕان بۆ سەرۆكایەتیكردنی پەرلەمان دیاری بكرێت. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان سەرلەبەیانی ئەمرۆ(چوارشەممە)، ئەو پێشنیارەی رەتكردەوە.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت