بۆ پارتی تەنها سەربەخۆیی هێلی سوورە.

KURDISTANI

لە فەیس بووکەوە…

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بڕیاردرا پارلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە بە هەمان سەرۆکایەتی بەر لە ۱۹ـی ئاب.

ئێستا ئەوەی ماوەتەوە بۆ کاراکردنەوەی پارلەمان و گەرانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان ئەوەیە کە، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەم هەنگاوەی پارتی و یەکێتی ڕابگەینن.
تۆپەکە لە ساحەی گۆڕان و کۆمەڵدایە و ئیتر بەهانەی کاراکردنەوەی پارلەمانیان نامێنێت بۆ دژایەتی کردنی #ریفراندۆم و #سەربەخۆیی و، ئەگەر مەبەستیان بێت بەشێکبن لە دامەزراندنی دەوڵەت، ئەمجارەیان نابێت دەست بە ڕووی ئەم دەستپێشەخرییەوە بنێن، بەڵام ئەگەر ئەمەشیان قبول نەکرد، ئیتر هیچ شەکێک هەڵناگرێت کە ئەوان بە فیتی حەرامزادە هەڵدەپەرن و تاکە ئامانجیان ڕێگرییە لە سەربەخۆیی، وە دەبێت لەوەش تێبگەن کە کاروانی سەربەخۆیی بە کاراکردنەوەی پارلەمانیشەوە بەبێ ئەوان بەردەوام دەبێت چونکە، چیتر کات کوشتن لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆییدا نییە، لەوما تا لە کاروانەکە دانەبڕاون باشترە زوو بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ پارتی بە کردار سەڵماندی کە تەنها سەربەخۆی بۆ پارتی هێلی سوورە، بۆیە نەک هەر لەم یارییە دۆڕاو نابێت بگرە، سەرکەوتنی پارتی لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆییدایە، ئامانجی پارتی دروستکردنی شوناس و دەوڵەتە بۆ کورد، بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجەش نزیکەی سەدەیەکە پارتی خوێن دەرێژێت و قوربانی دەدات، پارتێک ئەو هەموو ڕۆڵەی بەخشیبێت لە پێناو سەربەخۆیی، نەک هەر کورسی پارلەمان، بگرە لەو باوەرەدام ئەگەر لای یەقین بێت لایەنێک بە ئەمانەتەوە بۆ سەربەخۆیی تێدەکۆشێت هەموو کلیلەکان دەسەڵاتی ئەم هەرێمەی پێببەخشێت زۆر لای ئاساییە.
ئەو کاتەی پارتی وەرگرتنی دەسەڵاتی لە بەغدا ڕەتکردوە بۆ ئەوە بوو لە کوردستان دەستکراوەتر بێت بۆ هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی، چما ئێستا لەسەر ئەوەی پارلەمان بدرێتەوە بە گۆڕان واز لەم ئامانجە پیرۆزە دێنێت؟
نەخێر پارتی ژیلەمۆی بەرخودانە لە پێناو سەربەخۆیی و، ئەوەی بۆ پارتی گرنگە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ گەل و خاکی کوردستان.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.. “هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نییه‌”

ڕه‌نج تاڵیب

br { display: none; }
p br { display: none; }

ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.. “هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی نییه‌”

snnc.co

ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ده‌نگۆی دروستبوونی كێشه‌ی ئه‌منی له‌قه‌زاكه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و دڵنیاییش له‌باره‌ی بارودۆخه‌كه‌وه‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:” هیچ كێشه‌و گرفتێكی ئه‌منی له‌قه‌زاكه‌دا نییه‌”.
 ئه‌حمه‌د نادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هیچ كێشه‌و گرفتێكی ئه‌منی له‌چه‌مچه‌ماڵ بوونی نییه‌و دڵنیایی ته‌واویش ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌و ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش روویداوه‌ شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بووه‌و ته‌نها له‌یه‌كتێنه‌گه‌یشتن بووه‌ له‌نێوان كارمه‌ندێكی ئاسایشی ئێمه‌و هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی.
ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌داو وتی: “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌كارمه‌ندانی ئاسایش چۆته‌ ناو بازاڕو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پاراستنی سلێمانیه‌وه‌ داوای ناسنامه‌ی لێكراوه‌و كه‌مێك ده‌مه‌وبۆڵه‌ له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زانیویانه‌ كارمه‌ندی ئاسایشه‌، كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌”.
ئه‌حمه‌د نادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، “بارودۆخی ئه‌منی جێگیره‌و هیچ كێشه‌و گرفتێك نییه‌”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

ئێران: سعودیە پاڵپشتی گروپە تیرۆرستییەکان لە نزیک سنوورەکانی ئێران دەکات

nuche.net

نوچەنێت-خبرانلاین

وەزیری دەەروەی ئێران دەڵێت، لە هەل و مەرجی ئێستادا زۆر بە لامانەوە گرنگە، کە کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان قەتەر و سعودیە بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی سلۆفرۆم گوتی: زیاتر لە 20 ساڵە دەڵێین کێشەکان بە رێگای گفتوگۆ چارەسەر بکەین، ئەگەر لە دوای شەڕی 8 ساڵە، بڕیارنامەکەمان بە تەواوی جێبەجێ کردبا، شەڕی کوێت رووی نەدەدا، ئەگەر پێشمان بە شەڕی کوێت گرتبا، داعش سەری هەڵنەدەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی، بەرپرسانی سعودیە بە ئاشکرا باسیان لەوە کرد، کە شەڕ دەبەینە ناوخۆی ئێران، داعش هەمان ئەو رۆژە هێڕشی کرد، کە وەزیری دەروەی سعودیە تویتێکی کرد.

جەواد زەریف لە گوتارەکەیدا، سعودیەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە نزیک سنوورەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، گروپە تیرۆرستییەکانی دژ بە ئێران پاڵپشتی دەکات و بۆ ئەم مەبەستە دنەیان دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیش دەکاتەوە، کە ئەوان خوازیاری ئەمن و ئاسایش، لە وڵاتانی دراوسێن و ئێرانی بە ئەمنترین وڵاتی ناوچەکە وەسفکرد.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98436

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندا ل دۆر ریفراندۆمێ

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندا ل دۆر ریفراندۆمێ appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d9%85%d8%a7%d8%b9%db%8c%d9%84-%d8%ac%d9%85%d8%b9%d9%87%e2%80%8c-%d8%a8%db%86/

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ – به‌خیر بێن بۆ كوماری كوردستان

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ – به‌خیر بێن بۆ كوماری كوردستان appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d9%85%d8%a7%d8%b9%db%8c%d9%84-%d8%ac%d9%85%d8%b9%d9%87%e2%80%8c-%d8%a8%d9%87/

به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ – مێهڤانۆ

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا 2017.. ئیسماعیل جمعه‌ – مێهڤانۆ appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d9%85%d8%a7%d8%b9%db%8c%d9%84-%d8%ac%d9%85%d8%b9%d9%87%e2%80%8c-%d9%85%db%8e/

گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 23/03/1396 له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 23ی جۆزه‌ردانی 1396 له‌ وڵاتی تورکیا.

سه‌رچاوه‌ ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy
درێژه‌ی بابه‌ت
http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74704