مەلامستەفا: ئێمە پەیوەندیمان بەپارچەکانی کوردستانەوە نیەو هەر لەگەڵ عیراقدا دەمێنینەوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە مێژوەکەی بۆ دوای رێکەوتی ١١ ی ئازار  دەگەرێتەوە کەلە گەڵ حکومەتی عیراقدا کرا سەرکردەی کۆچکردوو مەلامستەفا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پەیوەندییان هەیە لەگەڵ کوردانی پارچەکانی ترو خەونی دەولەت دەڵی : نەخێر ئێمە پەیوەندیمان بەوانەوە نیەو هەر لەگەڵ عیراقدا دەبین

ڤیدیۆکە:

 

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

بۆ ئافره‌تان…چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ پاراستنی ڕوخسارێكی ته‌ندروست له‌ ڕه‌مه‌زان

هێمن ئه‌حمه‌د

زۆرێك له‌ ئافره‌تان ڕوخساریان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌رێ له‌ ئه‌نجامی ماندوبونی ڕۆژوو به‌ تایبه‌تی كاتێ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌وێته‌ وه‌رزی هاوین و كاتێكی زۆری به‌ڕۆژووبون ، هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رز له‌م كاتانه‌و كه‌می ئاو له‌ جه‌سته‌ .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌ك وه‌كو ئامۆژگاری ده‌خه‌ینه‌ ڕوو بۆ ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ڕوخساریان بكه‌ن و به‌ ته‌ندروست و جوانی بیهێلنه‌وه‌.
پاش به‌ڕێ كردنی چه‌ند كاتژمێرێك به‌ بێ خواردنی ئاو ، پێوسته‌ دوباره‌ جه‌سته‌ت شێدار و ته‌ڕ بكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ ئاو زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ڕوخسار و جه‌سته‌ .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خواردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 8 كوپ ئاو له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو زۆر پێویسته‌و ده‌توانێ باڵانسی جه‌سته‌ دوباره‌ ڕابگرێته‌وه.
تا بتوانی دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ تیشكی خۆر له‌ماوه‌ی كاته‌كانی ڕۆژووگرتندا به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان 12 بۆ 4 ی پاش عه‌سر .
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ تیشگی خۆر هۆكاره‌ بۆ تێك چوونی ڕه‌نگی ڕوخسار و هه‌روه‌ها دروست كردنی په‌ڵه‌و خاڵ له‌سه‌ری .
به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ پێست به‌ هه‌مان شێوه‌ زۆر گرنگه‌ و پێست ده‌پارێزی له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك .
هه‌وڵ بده‌ سه‌وزه‌وات و میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و بی و سی زۆر بخۆیت له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بۆ پاراستنی جوانی ڕوخسار .
له‌ كۆتایشدا پێویسته‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ زۆر خواردنی شیرینی چونكه‌ هۆكار ده‌بێ بۆ ناشیرینی ڕوخسار و دروست بوونی زیبكه‌ وپه‌ڵه‌ .

له‌لایه‌ن
هێمن احمد

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net

درێژه‌ی بابه‌ت

سوودی ڕۆژوو له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی و نه‌زۆكی پیاوان و ئافره‌ت

هێمن ئه‌حمه‌د

ڕۆژوگرتن سودێكی یه‌كجار زۆری بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌ مه‌به‌سته‌كه‌مانه‌ سوود و گاریگه‌ری ڕۆژوه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی و نه‌زۆكی پیاوان و ئافره‌ت .
كاریگه‌ری ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر نه‌زۆكی و ته‌ندروستی سێكسی :
_ ڕۆژوو كاریگه‌ری چاڵاكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕژێنه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ ، گرنگترینیان بریتیه‌ له‌ چاڵاكی سێكسی و دوور بوونی له‌ نه‌زۆكی .
_ ڕۆژوو رێژه‌ی تۆوی پیاو زیاتر ده‌كات به‌ 10 ئه‌وه‌نده‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ڕۆژوو گرتن .
_ ڕۆژوو توانای سێكسی لای پیاوان له‌پاش به‌ربانگ به‌به‌راود زۆر زیاتر ده‌كات .
_ لێكۆڵینه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ ئه‌و هۆرمۆن و ماددانه‌ی له‌ دامێنی ئافره‌ت دێنه‌ خواره‌وه‌ له‌كاتی ڕۆژوو له‌ پاش به‌ربانگ وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه‌ و توانای سێكسی ئافره‌تانیش زیاتر ده‌كات .
_ ڕۆژوو هۆڕمۆنی تایبه‌تی مێینه‌ زیاتر ده‌كات ، وه‌ هۆرمۆنی پیاوانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ده‌بێت .
_ ڕۆژوو یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان ، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی نه‌زۆكی له‌وانه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و په‌ستانی خوێن .
_ ڕۆژوو ده‌بێته‌ هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر و مادده‌ زیان به‌خشه‌كانی تر ، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ به‌ گشتی و توانای سێكسی به‌ تایبه‌تی .
_ له‌ كۆتاییشدا خوردنی زۆری خومار و شیر یان ماست له‌ ڕه‌مه‌زان ، جۆرێكن له‌و خواردنانه‌ی كه گرنگن بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی و نه‌زۆكی لای پیاوان و ئافره‌تان.

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net

درێژه‌ی بابه‌ت

سوودی ڕۆژوو له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی و نه‌زۆكی پیاوان و ئافره‌ت

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2017/05/family_ramadan-1024×672.jpg

ڕۆژوگرتن سودێكی یه‌كجار زۆری بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌ مه‌به‌سته‌كه‌مانه‌ سوود و گاریگه‌ری ڕۆژوه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی و نه‌زۆكی پیاوان و ئافره‌ت .
كاریگه‌ری ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر نه‌زۆكی و ته‌ندروستی سێكسی :
_ ڕۆژوو كاریگه‌ری چاڵاكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕژێنه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌ ، گرنگترینیان بریتیه‌ له‌ چاڵاكی سێكسی و دوور بوونی له‌ نه‌زۆكی .
_ ڕۆژوو رێژه‌ی تۆوی پیاو زیاتر ده‌كات به‌ 10 ئه‌وه‌نده‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ڕۆژوو گرتن .
_ ڕۆژوو توانای سێكسی لای پیاوان له‌پاش به‌ربانگ به‌به‌راود زۆر زیاتر ده‌كات .
_ لێكۆڵینه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ ئه‌و هۆرمۆن و ماددانه‌ی له‌ دامێنی ئافره‌ت دێنه‌ خواره‌وه‌ له‌كاتی ڕۆژوو له‌ پاش به‌ربانگ وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه‌ و توانای سێكسی ئافره‌تانیش زیاتر ده‌كات .
_ ڕۆژوو هۆڕمۆنی تایبه‌تی مێینه‌ زیاتر ده‌كات ، وه‌ هۆرمۆنی پیاوانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی ده‌بێت .
_ ڕۆژوو یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان ، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی نه‌زۆكی له‌وانه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و په‌ستانی خوێن .
_ ڕۆژوو ده‌بێته‌ هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر و مادده‌ زیان به‌خشه‌كانی تر ، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ به‌ گشتی و توانای سێكسی به‌ تایبه‌تی .
_ له‌ كۆتاییشدا خوردنی زۆری خومار و شیر یان ماست له‌ ڕه‌مه‌زان ، جۆرێكن له‌و خواردنانه‌ی كه گرنگن بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی و نه‌زۆكی لای پیاوان و ئافره‌تان.

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/25690

قەتەرویش چووە پاڵ تیرۆر

Sabah Raji

سالار عبدللە دڵخۆش:
دوای ئەوەی کۆمەڵێک لە ووڵاتانی عەرەبی هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر بچراند. رەنگە بۆ ماوەیەک ئەو وڵاتە توشی کێشە ببێت بەڵام دەتوانێت چارەسەری کێشەکانی بکات بەهۆی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا ئەنجامی ئەم کێشەیە نەک هیچ سودێکی بۆ وڵاتە عەرەبیەکان نابێت بەڵکو بەزیانیشیان دەشکێتەوە . چونکە سودمەندی سەرەکی لەم کێشەیە ئێرانە .
دەوڵەتە سەرکوتگەرەکانی ڕۆژهەڵات نەک بەدروستکردنی کێشەیەک وازلە دەسەڵات ناهێنن بەڵکو ئامادەن دەوڵەت و هەموو خەڵکەکەی لەناوبەرن تەنها لەپێناو مانەوەی خۆیان .
ئێران بەدروست کردنی میلیشا ویستویەتی پێگەی خۆی لە دەوڵەتانی عەرەبی بەهێز بکات هەر لە سەرەتانی دروست بونیەوە لەوپێناوەشدا بە ملۆنەها دۆلاری سەرف کردوە جگە لە سوپای ئەو وڵاتە .
بەڵام ئەمڕۆ لە کێشەی قەتەر نەک هیچ پارەیەک یان هیچ کەس لە سوپاکەی ناکاتە قوربانی ، بەڵکو قەتەر وەکوو پارویەکی زۆر چەور دەکەوێتە ناو چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئێرانەوە ئەمەش لەدوو روانگەوە یەک ئابوری دوو دەسەڵاتی حکومڕانی .
حکومەتی ئێران لەکێشەی قەتەر لەروی ئابورییەوە دەسکەوتی زۆری دەبێت و ئەو ووڵاتە دەبێت بەجگەیەکی باش بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانی ئێران .
دەسەڵاتی حکومرانی ؛ حکومەتی ئێران یەکێک لە خەونەکانی ئەوەیە دەسەڵاتی شیعەگەری بڵاو بکاتەوە بەهەر نرخێک بێت . کێشەی قەتەر هەلێکی زێڕینە بۆ مەبەستە .
ئەمە یەنجامی سەردانەکەی ترەمپە بۆ سعودیە . ترەمپ زۆرێک لە وڵاتە ئسلامیەکانی کۆکردەوە بۆ دژایەتی کردنی تیرۆر یەکەم هەنگاو بە قەتەر دەستی پێ کرد دیاری کراو نی یە چ دەوڵەتێکی تر دەکەوێت حەوزەکەوە .
پلانی ترەمپ جەنگی زۆر گەورەیە لەنێوان دەوڵەتانی ئسلامی دژی دەسەڵات دارانی ئێران.
ترەمپ یەکەم سەردانی بۆ سعودیە زۆرترین پارەی لە ووڵاتە وەرگرت هەر بەزۆر ، پێشتر لەوتارێکیدا بە ئاشکرا بە دەسەڵاتدارانی سعودیەی ووت کە پێویستە پارە بدەن تا ئەمریکا تا پارێزگارییان لێ بکات .
ترەمپ بەو پلانەی دەیەوێت زۆرترین قازانج لەفرۆشتنی چەک بەسەرمایەدارانی ئەمریکا بە تایبەت سەرمایەدارانی دەوڵەتانی زلهێز بگەیەنێت .
ڕۆژ بەڕۆژ هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە لە زیاندایە ڕۆژ بە ڕۆژ دەسەڵاتی شیعەگەری بەرەی ناوجەرگەی وڵاتانی عەرەبی هەنگاو دەنێت ، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاگری شەڕی شیعە و سونە گەرمتر دەبێت بە ئاگری ئەم شەرەش بە هەزاران هەزار لەخەڵکی بەشمەینەت دەبنە سوتەمەنی ئەم جەنگە نەگریسەیە

سه‌رچاوه‌ هاوپشتی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.hawpshti.com/ku/?p=12656

NRT ساختەکاری لە دەنگدان بۆ رێفراندۆم دەکات.

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

دوابەدوای ئەوەی کە لە بەرواری ٧ی حوزەیرانی ئەمسال لە کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی بەرفراوانیان بۆ دیاریکردنی بەرواری ئەنجامدانی رێفراندۆم لە باشوری کوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دا، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی ل مێدیاکان هەبوو.

مالپەری NRT لە بلاوکراوەیەکی خۆیدا دەستی بە رێکخستنی راپرسییەک کردووە و پرسیارەکەی بە دوو وەلامی بەلی و نەخێر دەبێت سەبارەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم.

لە بە دواداچوونەکی مالپەری رۆژانە هەواڵ دا کاری ساختەی NRTمان بۆ بەدیار کەوت کە بە شیوەی کرداری ITیەوە لەم راپرسیەدا هەر دەنگێکی نەخێر بەرامبەر بە ١٥ دەنگە و هەر دەنگێکی بەلێ بەرامبەر بە دەنگێک رێکخراوە.

لەم وێنەدا بە کردار سەلمێندراوە کە هەر دەنگی نەخێڕ جارانی ١٥ دەنگ کراوە و هەر دەنگی بەلی بە یەک دەنگ هەژمار کراوە:

هەر چەند کە ئەم راپرسیە نافەرمی و نەناسراوە و لە لایەن خەلکەوە پێشوازییەکی ئەوتۆی لێنەکراوە بەلام دوبارە کرداری لەم چەشنە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە هەمان کرداری ساختەکاری لە NRT یەوە بۆ راپرسیەک دوبارە ببویەوە هەرەشەیەکە بۆ بیر و بروای نەتەوەیی خەلکی کوردستان.

ئا. سەنگەر ئاکرەیی

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت