پارادۆکسی : جیابونەوەی کوردستان لە عێراق زۆر گرنگە بەڵام دەنگدان لەم ڕفراندۆمە دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی بەهێزتر ئەکات ، ئەی چار ؟ – سەرنجێک لەم بارەوە

hawpshti

گۆنا سەعید :
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دەنگدانی خەڵک بە جیابونەوەی کوردستان لە عێراق بۆ تەمەنێکی زۆر دوورترە ، تەنانەت بۆ دوای ڕاماڵینی سیستەمی دەسەلاتی پارتی ویەکێتیشە . ئەم سیستەمەی پارتی ویەکێتی ئەزەلی نی یە ، ئەوان هەر دەڕۆن !! .. ئەگەر ڕفراندۆمێک بکرێت ، ئەوا خەڵک دەتوانێت وەک بکەرێکی ئاکتیڤ مۆرکی خۆی لێ بدات بۆ هەر دەسەلاتێکی تریش کە دوای ئەوانیش دێن . خەڵکی کوردستان دەتوانن لە هەمان کاتدا هەم ناڕازی بن بە لکاندنەوەی بە زۆری کوردستان بە دەوڵەتی مەرکەزی عێراقە وە وە دەنگ بدەن بە جیابونەی کوردستان ، وە هەم ناڕازی بن بە سیستەمی دەسەلاتی گەندەڵ و مشەخۆری پارتی ویەکێتی و لە هەوڵی نەهێشتنی بن .. ئەم ڕفراندۆمە هیچ شانازیەکی بۆ پارتی و یەکێتی و هیچ کام لە حیزبەکانی تر تێدا نیە ، ئەوان نین کە ئەم مێژووە دروست دەکەن ! .. بیرتان نەچێت کە ئەم پرسە تازە نیە لە کوردستان ، سەرەتا کۆمۆنیستەکان لە ساڵی ١٩٩٥ وە باسیان لە پێویستی بە ڕفراندۆم و جیابونەوەی کوردستان کردوە وەک رێگای رزگاری خەڵکی لە دەست دەسەلاتی مەرکەزی پڕ کێشمە کیشی عێراق، لەم بارەوە کەمپینی فراوانی بۆ ڕێک خراوە .. هەروەها کەمپینی کۆمەڵێک ڕۆشنبیر توانی ڕفراندۆمێکی ڕەمزی خەڵک ئەنجام بدات لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ دا و %٩٨ ی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە جیابونەوە دا .. بۆیە ڕفراندۆمی ئەم جارە نەک هیچ شانازیەکی تێدا نیە بۆ ئەم حیزبانە ، بەڵکو ئەگەر دەنگی ئەم جارەی خەڵک لە و %٩٨ ە بێتە خوارەوە ، ئەوا بەهۆی بێ متمانەیی تەواوی خەڵکە بە دەسەلاتی ئەم حیزبانە بۆ دابین کردنی ژیان و ئایندەیەکی باش بۆیان ، وە لەبەر ئەوەیە کە خەڵک نایانەوێت دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی بەهێزتر کەن بەسەر ژیانیانەوە ، چونکە بۆیان تاقیبونەوە کە هەر ئایندەیەکی باشتر بۆ ژیانی خەڵک پەیوەستە بە ڕاماڵینی دەسەلاتی ئەم دوو حیزبەوە !! .. من هیوادارم کە خەڵک ئەم چەند مانگەی داهاتوو بەر لە ڕفراندۆم بکەنە فرسەتی بەرپابوونی شاڵاوی ناڕەزایەتیەکانیان بۆ ئایندەیەکی باشتر، مەرج دانێن لەسەر ڕفراندۆم و پرسی جیابونەوە ، بە ئەنجام گەیاندنی بڕیاری خەلک لە ڕفراندۆمدا بکەنە مەرج بۆ هەر دەسەلاتێکی دوای ڕفراندۆم ، دامەزراندنی دەوڵەتێکی سێکولار و مەدەنی کە فەراهەمی ماف و ژیانی خەڵک بکات بکەنە مەرجی بەشدار بوون .خەڵک دەبێت مەودای دوورتری ئەم ڕفراندۆمە ببینێ و دەنگ بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆی بدات ..هیوادارم خەڵک بە ئومێدەوە دەنگ بدەن بە جیابونەوەی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەدەنی و سێکولار لەسەر بنەمای مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان ( نە دینی و نە قەومی ) .. موهیم نیە پارتی و یەکێتی ئەم ڕفراندۆمە ئەنجام ئەدەن ، خەڵک دەتوانێت نەیەڵێت ئەوان لە بەری ئەم کارە بخۆن !..

سه‌رچاوه‌ هاوپشتی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.hawpshti.com/ku/?p=12645

سه‌دان ئیسلامی توندڕه‌و له‌ ئه‌ڵمانیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌

كه‌ناڵی ره‌سمی ARD بڵاویكرده‌وه‌ له‌ئه‌ڵمانیا تائێستا 350 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌ركراوه‌و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 34% به‌ به‌راوورد به‌ ساڵی ڕابردودا زیادیكردووه‌

سه‌رچاوه‌ malmokurd.com
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.malmokurd.com/News-7942-2

دژی تەسلیمتەڵەبی ترێندێک

hawpshti

حەمە غەفور
ئەو گوتارەی دەڵێ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، یان دەڵی سیاسەتێکە پێگەی پارتی لە دەسەڵاتدا مەحکەمتر دەکا و دەبێتە هۆی زیاتر بێمافکردن و هەژارکردنی هاوڵاتیان، هیچ ئەرکێکی بۆ خۆی دانەناوە و پاسیفیزم و تەسلیمبون پێشنیازدەکات. چونکە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای کوردستان نادیاری چارەنوسی سیاسیمانە لەگەڵ عێراق. بەتایبەتی کە دوای ئەوەی فیدڕاڵیزمی عێراق شکستی خۆی سەلماندوە و پارتی و یەکێتی خۆیان ئێستا دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە. بە تایبەت دوای ئەوەی زیاد لە ١٢ ساڵ بە شێوەی دیفاکتۆ کوردستان سەربەخۆ و جیا بوو، ئەو دوو حزبە چوون کوردستانیان لکاندەوە بە عێراقێکی تائیفییەوە. ئاکامەکەشی ٢٦ ساڵ دەسەڵاتی گەندەڵی ئەم حزبانە بوو.
نابێ وا لێکبدرێتەوە کە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان وەڵامی هەمو کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان ئەداتەوە و مافەکانیان هەموار دەکات! هەرگیز! کۆمەڵگا و هاوڵاتیان لە زیاتر لە مەیدانێک بەرانبەر بە دەسەڵات و حزب و چینە باڵادەستەکان دەبێ خەبات و کێشمەکێشیان درێژەبدەن، هەروەکو تا ئێستاش هەر وایان کردوە. لە ئێستادا مەسەلەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییش یەکێکە لەو مەیدانانە و گرنگترینیشیانە. نابێ گوێ بەو گوتارە سیاسییە بدەن کە بە بیانوی کاراکردنەوەی پارلەمان و شتی دیکەوە مەیدانەکە بۆ پارتی و یەکێتی چۆڵ دەکا و دڕدۆنگی دژی سەربەخۆیی بانگەشە دەکات. ئەم گوتارە هیچی لێ شین نابێ و زەرەرمەندی یەکەم پرۆسەی سەرخستنی سەربەخۆیی کوردستان دەبێ.
ئێستا کە فیدڕاڵییەت فەشەلی خۆی ڕاگەیاندوە، وە پارتی و یەکێتی خۆیان هاتونەتە پای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، ئەرکی هاوڵاتیان و هەر هێز و حزبێکی سیاسی لایەنگری خەڵک و مافەکانیانە، کاراتر و چالاکتر بەشداری بکەن لە سەرخستنی ڕیفراندۆم و بەدیهێنانی سەربەخۆییدا. بزوتنەوەیەکی چالاکی جەماوەری بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بەڕێبخەن کە جێگای ئومێد و متمانەی خەڵکی تامەزرۆی سەربەخۆیی بێت. چونکە لە کوردستانێکی سەربەخۆدا هاوڵاتیان و چینە زەحمەتکێشەکان باشتر دەتوانن خەبات و تێکۆشانیان بەسەر دەسەڵاتدا بسەپێنن. خودی سەربەخۆیی دەیان ساڵە خواست و ئامانجێکی گەورەی خەڵکی کوردستان بووە، ناکرێ بە پاساوی بێ بنەما و جۆراوجۆر دەستی لێ هەڵگرین. ئەمە هەڵەیەکی کوشندەیە و ئەو ترێندەی ئاراستەی ئەم سیاسەتە پاسیفیستی و تەسلیمبونە دەکات دەکەوێتە بەردەم لێپرسراوێتی مێژوویی و باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدەن.
هیچ کاتێک وە لە هیچ شوێنێکی جیهان هیچ خواست و داواکاری و مافێکی خەڵک و هاوڵاتیان هەروا لەخۆوە یان بە بانگەشە و بەڵێن بەدینایەت. بەڵکو هاوڵاتیان بە گشتی و کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش بە تایبەتی دەبێ لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا بەردەوام ئامادەبن، هەم بەرگری لە مافەکانیان بکەن هەم بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان پێداگری زیاتر بکەن. مادام کوردستان شامی شەریف نییە و کۆمەڵگایەکی چینایەتییە و بەرژەوەندی چیانەیەتی جیاواز لەئارادایە و بزوتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیاجیاش گوتاری تایبەت بە خۆیان ئاراستەدەکەن، کەوابێ چین و توێژە ستەمدیدە و مافخوراوەکان ناچارن خەبات و بەرخۆدانیان باشتر و فراوانتر و نەخشەدارتر بکەن بۆ ئەوەی بەشێکی هەرچی زیاتر لە خواست و مافەکانیان دەستەبەرکەن.
ئێستا کە ناوچەکەو جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و پارتی و یەکێتی بەرژەوەندییان هاوجوت و هاوتەریب بۆتەوە لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییدا، خەڵک و هاوڵاتیان و چەپ و کۆمۆنیستەکانیش دەبێ چالاکتر و جددیتر بێنەمەیدان و پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بە ئاراستەی کوردستانێکی گەلێک باشتر لە ئێستا ببەن و زەمینەیەکی باشتر و لەبارتر بۆ خەبات و بەرخۆدان لەپێناو بەدیهێنانی ماف و داواکارییەکانی دیکەشیان بڕەخسێنن.

٨ حوزەیران ٢٠١٧

سه‌رچاوه‌ هاوپشتی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.hawpshti.com/ku/?p=12643

وەزیرانی دەەروەی قەتەر و روسیا کۆدەبنەوە

nuche.net

نوچەنێت-ئاڕ.تی

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی قەتەر لە رۆژانی داهاتوو، بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی جون، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: محمد بن عبدالرحمن آل ثانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەم سەردانەیدا لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەەروەی روسیا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیای گوتووە، وەزیری دەرەوەی قەتەر، رۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڵ لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.

هەر لەم بارەیەوە، دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، کە ڤلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا هیچ بەرنامەیەکی پێشوەختی بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ «محمد بن عبدالرحمن آل ثانی»، وەزیری دەرەوەی قەتەر نییە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هەر یەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن، میسر، مۆریتانی، ماڵدیڤمۆریس و کۆمور ویڕای یەمەن و لیبیا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان لە گەڵ قەتەر داخست. هۆی ئەم بڕیارە وڵاتانی عەرەبی وەک بۆ خۆیان رایانگەیاندووە، پشتیوانی کردنی تیرۆریزمە لە لایەن قەتەرەوە. ئۆردن و جیبۆتیش ئاستی پەیوەدنییە دیپلۆماسیەکانی خۆیان لە گەڵ دۆحە کەم کردۆتەوە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98122

بزانە بۆ ریفراندۆم لە ٢٥ ی ٩ ئەنجامدەدرێ؟ نهێنیەکە ئاشکرابوو.دیسان بێ ئومێدی

نهێنیە گەورەکە ئاشکرابوو کە بۆچی ریفراندۆم خرایە ٢٥ ی ٩  ی ئەمسال و پێش هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

لە نامەیەکدا کە سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی کۆمسیونی بالای هەڵبژاردنەکانی کردوە دەردەکەوێت کە داوای ئەنجامدانی  هەڵبژاردن دەکات و ئه‌ڵێ شه‌ست رۆژ به‌ر له‌ واده‌ی خۆی یانی ئه‌کاته‌ پێش ریفراندۆم
که‌واته‌ پێش ریفراندۆم ئه‌بێ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناویان تۆمار کرابێ و مه‌علوومیشه‌ بارزانی بۆی نیه‌ خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش پارتی پێی رازی نیه‌ و جارێکی تر خەونی دەوڵەتی کوردی دەکرێتە قوربانی کورسی .

بەڵگە:

img_3150

 

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

٢ کەسی ئیلامی لە ناو شەهیدان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی تاراندان

بەشی ئێران / ئیلام – له ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی دوێنێی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی تاران، 2 کەسی ئیلامی له نێو شەهید و بریندارانی ئەم ڕوداوه تیرۆریستییەدا بەدی دەکرێن.

سه‌رچاوه‌ ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy
درێژه‌ی بابه‌ت
http://kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74403

ڤیدیۆ: سەدام حسێن ١٦ ساڵ پێش ئێستا باسی تێکچونی پەیوەندی قەتەرو سعودیە دەکات

لە ڤیدیۆیەکدا کە دەست ماڵپەری زانکۆلاین کەوتوە دەردەکەوێت سەدام حسێنی سەرۆکی لە سێدارەدراوی عیراق لە کۆبوونەوەیەکدا باسی رۆڵی دەوڵەتانی خەلیج دەکات  کە چۆن ملکەچی ئەمریکان و ئەمریکا ترساندونی بەوەی ئێران و عیراق هەڕەشەیە لەسەریان و هەروەها دەڵی ئەمریکا بە داری خەیزەران لەپشتیان دەدات.

هەروەها دەڵێ دەبێت عەرەب لەخەو هەڵسن و پیویستە دەوڵەتانی خەلیج نەوتی عەرەب نەفرۆشن.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت