ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە قسەکانی ئاڵا تاڵەبانی تووڕە دەبێت

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

دوای ئەوەی سەرۆکی فەراکسێونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە نووری مالیکی، ڕای گەیاندبوو کە تاڵەبانییەکان لە بنەچەدا شیعەن و سەر بە ھۆزی بەنی ئەسەدن، ئەم لێدوانە جگە لەوەی نیگەرانییەکی زۆری بنەماڵەی تاڵەبانی لێکەوتەوە، هەروا مشتومڕێکی زۆری لەنێو سەرکردەکانی یەکێتی بەدوای خۆیدا ھێنا.

بەپێی ئەو زانیارییەکان، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوسەری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی، بەھۆی چاوپێکەوتنەکەی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانیی خۆی لەوە نیشانداوە کە ئاڵا تاڵەبانی بەناوی بنەماڵەی تاڵەبانییەوە قسەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا رەچەڵەکی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ سەر مەزھەبی شیعە گەڕاندووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، وەک ماڵباتی تاڵەبانی، بەفەرمی داوای لە ئاڵا تاڵەبانی کردووە، بەزوویی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو بکاتەوە و ڕای گشتی لەوە ئاگادار بکاتەوە کە بنەماڵەکەیان سەر بە مەزھەبی شیعە نین، بەڵکو ئەوان سەر بە مەزھەبی سوننەن و سەر بە ڕێبازی قادرین. گوتیشی: ”ئەو ڕوونکردنەوەیەی ئاڵا تاڵەبانی بڵاوی کردەوە، لەژێر فشاری بنەماڵەی تاڵەبانی بووە“.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رنامێ شه‌یدا.. برگا گه‌ریان ل ناڤا بازارێ ناحیا شێلادزێ دا

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا.. برگا گه‌ریان ل ناڤا بازارێ ناحیا شێلادزێ دا appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-%d8%a8%d8%b1%da%af%d8%a7-%da%af%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%84-%d9%86%d8%a7%da%a4%d8%a7/

به‌رنامێ شه‌یدا.. برگا پسیار – دلدار – د خه‌له‌كا 10 بزانین چه‌ند پاره‌ ب ده‌ست خوه‌ڤه‌ ئینان

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رنامێ شه‌یدا.. برگا پسیار – دلدار – د خه‌له‌كا 10 بزانین چه‌ند پاره‌ ب ده‌ست خوه‌ڤه‌ ئینان appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%86%d8%a7%d9%85%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-%d8%a8%d8%b1%da%af%d8%a7-%d9%be%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b1-%d8%af%d9%84%d8%af%d8%a7%d8%b1-%d8%af-%d8%ae/