چاوی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست 

nuche.net

نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز 

عه‌باس ئاخوندی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی ئێران، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ی كازم فنجان حه‌مامی، باسی زۆر پڕۆژه‌یان كرد بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌ یه‌كترییه‌وه‌، له‌وانه‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی ئاسمانی و رێگای وشكانی.

ئاخوندی گوتی، خاكی هه‌رێمی كودستان نزیكترین و كورتترین رێگه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ شاری لازقیه‌ له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ سوریا، هه‌روه‌ها سودی ئابووری زیاتری هه‌یه‌. گوتیشی، وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و شوێنه‌ی، كه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئێران به‌ سوریاوه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. 

هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ باسی راكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێرانیان بۆ عێراق كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاخوندی گوتی، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا هێڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ كرماشان. گوتیشی، هێڵه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ ناوچه‌ی خوسره‌وی هاوسنوری پارێزگای دیاله‌. ئه‌وه‌شی گوت، به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه‌ و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق گره‌نتی پاراستن و سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه‌ بكات.

ئاخوندی ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سوریا و ئه‌رده‌ن قسه‌یان كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێران به‌ هه‌ردوو وڵات له‌ رێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه‌. روونیشی كرده‌وه‌، كه‌ سوریا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ گه‌یاندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێرانی به‌ شاری لازقیه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=97842

شۆڕشیگەری واتە بەرپرسان تەسلیمی زۆرەملی و دەستەوەستانبوون نەبن

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە: لە بەرامبەر ئەو دوژمنگەلە ڕیڵاسە، ئێران پێویستی جیدیی بە دەسەڵاتی ڕێکخەرانەی شۆڕش هەیە و دەبێ تەواو بەرپرسان و دڵسۆزانی شۆڕش، ڕێز لە بەها و ئامانجەکان بە مانای ڕاستەقینە بگرن و لەبەر ئامانجی کورتەمەودا و گۆڕانکارییە بە پەلە و رۆژانەکان، پرێنسیپ و بەهاکان لە بیر نەکەن.

سه‌رچاوه‌ ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74192

تێریزا مەی: ئایدیۆلۆژیای شەیتانی ئیسلامی توندڕەو کێشەی سەرەکی ئەم سەردەمەیە

nuche.net

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی جون، دوای کۆبوونەوەی نائاسایی کابینەی دەوڵەت، رایگەیاند: ستراتیژی دژە تیرۆریزمی بەریتانیا پێداجوونەوەی بە سەر دادەکرێ. مەی جەختیشی کردەوە، کە ئەم ستراتیژیە دەبێ لە سەر بنەمای ئەو گۆڕانکاریانەی، کە لە جۆری هێرشە تیرۆرستییەکان هاتۆتە ئاراوە، بنیات بنرێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەروەها گوتی، چیدی بەسە، سەبرمان بە سەر چووە، نابێ رێگە بدەین دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

تێریزا مەی لە درێژەدا گوتی، ئێمە لە گەڵ هەڕەشەیەکی نوێ بەرەوڕووین. تیرۆریزم، تیرۆریزمی لێ دەکەوێتەوە. لە ئێستادا تیرۆریستان نە تەنها بە پلانی پێشوەخت و مەشق و راهێنانی ورد، بەڵکو لە رێگەی بەکارهێنانی کەسانی پەراوێزخراو و گۆشەگیری بناژۆخواز، بە رێگەی ئینتەرنێت و شێوازی نوێ کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیی گوتی، هێرشەکانی لەندەن و مانچستەر، لە رووی رێکخستنەوە پێوەندییان بە یەکترەوە نییە، بەڵام ئایدیۆلۆژیایەکی شەیتانی ئیسلامی توندڕەوانەی پێکەوە گرێیان دەدات و دەبێتە هۆی بەهێز بوونی نەفرەت و فیرقەگەرایی.

مەی ئەم هێڕشانەی بە لادان لە ئایینی ئیسلام ناوبرد و جەختی کردەوە، کە تێکشکانی ئەم ئایدیۆلۆژیایە، یەکێکە لە گرفتە سەرەکیەکانی ئەم سەردەمە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=97841

ئایا کانتۆنە کوردییەکانی باکووری سووریا یەک دەگرن؟

بەشی جیهان- ئەم ڕۆژانە پرسیارێک کە لە باکووری سووریا بەردەوام دەورووژێت و دەخرێتە گەڕ ئەوەیە کە ئایا دەکرێت سێ کانتۆنی کوردی راگەێیندراو لە باکووری سووریا و لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە شێوەی کردەوەیی و لە عەرزی وا‌قعدا بە یەکگرتووە بێنینە ئاژمار؟” موستەفا عەبدی ڕۆژنامەوان وڵام دەداتەوە: “بەڵێ، هەر وایە”.

سه‌رچاوه‌ ‌کوردپرێس‌ :: Kurdpress News Aganecy
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=74191

بەڤیدیۆ: ئاهەنگی یانەی شاهانە لە شەقامەکانی مەدرید

ئاگاپرێس

 

بەهەزاران کەس لە شەقامەکانی مەدرید لە ئیسپانیا رژانە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگ گیران و دڵخۆشی  یانەی شاهانە کە توانی بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی بباتەوە

بۆ جاری ١٢ یەمین ببێتە خاوەنی جامەکە.

 

 

 

 

The post بەڤیدیۆ: ئاهەنگی یانەی شاهانە لە شەقامەکانی مەدرید appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

گرنگترین ئەو بەرهەمانەی پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەی WWDC17 ـی ئەپڵ نمایش بکرێت

سەلمان خالید

سبەی ئێوارە کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەپڵ ناسراو بە WWDC کە ساڵانە و لە مانگی شەشدا بەڕێوەدەچێت و بە هەزاران گەشەپێدەری سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەشداری تێدادەکەن بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندازیارە گەورەکانی کۆمپانیاکە لەبارەی کار و پڕۆژەکانیانەوە و وەرگرتنی نوێکارییەکانی کۆمپانیاکە لەگەڵ ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر بەرهەمەکانی، ئەم ڕوداوە لە سەنتەری مۆسکۆن وێست لە ویلایەتی سانفڕانسیسکۆی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت کاتژمێر ٨ بە کاتی هەولێر – کوردستان وتاوەکوو هەینی درێژەی دەبێت.

گرنگترین ئەو بەرهەمانەی کە چاوەڕواندەکرێت لە کۆنگرەکەدا بخرێنەڕوو:
iOS 11
لە کۆنگرەکەدا زیاتر جەخت لەسەر خستنەڕووی وەشانی نوێی سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەیە بەناوی ئای ئۆ ئێس 11، کە ئەپڵ کار لەسەر بەرەو پێشبردنی ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات وەک فەیسبووک و سناپچات و ئینستەگرام و هتد… گۆڕینی دیزاینی ئەپەکان و ڕوکاری بەشێکی زۆری سیستەمەکە و بەرەوپێشردنی زیاتری ئاسایشەکەی، ئەوەش ئاشکرایە سەرەتا بۆ گەشەپێدەران دەخرێتە بەردەست تاوەکوو تاقیکاری تەواوی لەسەر بکرێت و بێکێشە بخرێتە بەردەست بەکارهێنەران.

MAC OS 10.13

کۆنگرەکە تەنها گرنگی بە مۆبایەکانی ئایفۆن و ئای پاد نەداوە و ئەپڵ لە کۆنگرەکەدا وەشانی نوێی سیستەمی وەگەڕخەری ماک دەخاتە بەردەست کە ساڵی پێشوو ناوەکەی لە OS X ـە گۆڕی بۆ MAC OS کە بریتی دەبێت لە وەشانی نوێی ژمارە 10.13 کە جاوەڕێ دەکرێت نوێکاری گەورە و گرنگ بخرێتە بەردەست.

TVOS 11 و WATCHOS 4

بێ گوومان بەرهەمەکانی ئەپڵ زۆرن لەپاڵ IOS11 و MAC OS 10.13 چاوەڕواندەکرێت وەشانی نوێی سیستەمی وەگەڕخەری تەلەفزیۆنەکانی بەناوی TVOS 11، و وەشانی نوێی کاتژمێرە هۆشمەندەکانی بەناوی WATCHOS 4 بخرێتەبەدەرست، پێشبینی دەکرێت نوێکاری و تایبەتمەندی زیاتر و باشترکردنی ئەو دوو سیستەمە لە خۆبگرێت.

بیستۆکی زیرەکی سیری

سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن ئەپڵ کار لەسەر درووستکردی ئامێری ناوماڵ دەکات کە سیری پشتگیری دەکات هاوشێوەی هەریەک ئامێرەکانی گووگڵ هۆم و ئەمازۆن ئیکۆ، کە چاوەڕوان دەکرێت بەهاوکاری کۆمپانیای بەناوبانگی بیستۆکی Beats تاکوو کردارەکانی دەنگی ئەنجام بدات، لەڕێی دووگمەیەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

ئای پاد – پڕۆ
بەپێی سەرچاوە پێشبینی کراوەکانی (مینگ چی کو) ئەپڵ پلانی هەیە لە کۆنگرەکەدا تابلێتێکی نوێ بەناوی ئای پاد پڕۆ ڕابگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت ئایپادەکە ڕونماکەی 10.5 ئینج بێت کە ئای پادی ‌پێشوو 9.7 ئینج بوو. هەروەها ئای پادەکە لەسەر پڕۆسێسەرێکی نوێ و باشتر کاردەکات، کامێرای باشتر کراوە،و خاوەنی پێنوسی نەوەی دووەمی تایبەتی ئای پاد دەبێت.

هەموو ئەم زانیارییانەی سەرەوە پێشبینی کە ئاماژەمان پێدا تەنها پێشبینین و دەزانین کەوا کۆمپانیای ئەپڵ زانیاری پێشوەختە بەدەگمەن بڵاودەکاتەوە لەسەر بەرهەمەکانی، کۆی زانیارییەکان پێشبینی پێگە گەورە تەکنەلۆژی و کۆنگرەکانی پێشووی WWDC بوونەتە هەوێنی ئەم زانیارییانە بۆ ئەوەی بزانرێت چییان تێدا خراوەتە ڕو!.
کەی ئای تی ئێن هەوڵ دەدات ڕووماڵی بەردەوامی کۆنگرەکەتان بۆ بکات چ بە وەرگێڕان بێت یاخوود بڵاوکردنەوەی سات بە ساتی کۆنگرەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا و نوسینی بابەت لەسەر گرنگترین بەرهەم و نوێکارییەکان، بەردەوام لەگەڵمان بن….

The post گرنگترین ئەو بەرهەمانەی پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەی WWDC17 ـی ئەپڵ نمایش بکرێت appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت