واشنتۆن هه‌وڵی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ ئێران ده‌دات

nuche.net

نوچه‌نێت- مۆنیتۆر 

رۆژنامه‌ی مۆنیتۆری ئه‌مریكی ده‌ڵێت، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق، ده‌كۆڵێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی “زه‌ سته‌یت”یش له‌ 17ی ئایار، گوته‌ی ستیوارت جۆنزی گه‌وره‌ دیپلۆماتكاری ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بڵاو كردبوه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تێكی گشتگیردایه‌، كه‌ له‌ دژی هه‌موو گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه‌، له‌ سوریا و عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن”.

په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ره‌ئی كوه‌یتیش، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاردا جه‌ختی كردبوه‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی به‌ محه‌مه‌د بن زایدی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی داوه‌، سزای هاوپه‌یمانه‌كانی تاران بدا، ئه‌وانه‌ی، كه‌ له‌ تیرۆره‌وه‌ تێوه‌گلاون، كه‌ له‌ناویاندا به‌رپرسی حكومیی عێراقی و لوبنانی هه‌ن. 

رۆژنامه‌ی مۆنیتۆر له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌لێت “ناوهێنانی لوبنان و عێراق له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ سودفه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌كی روونی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ گرنگیپێدانی ئه‌مریكی و كه‌نداو هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه ژموونی فراوانی ئێران له‌و دوو وڵاته‌دا، له‌ لوبنان حزبوڵڵا و له‌ عێراقیش پارت و گروپی چه‌كداریی هه‌ن، كه‌ ناسراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه‌، كه‌ پشتیوانی دارایی و سیاسیان له‌ ئێرانه‌وه‌ پێده‌گات”.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی بڕینی په‌یوه‌ندی نێوان میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران و سنورداركردنی جوڵه‌یان له‌ زۆنێكی بچوكدا ده‌دات، شارازایانی رۆژئاوا پێیانوایه‌، هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر قافڵه‌یه‌كی سوپای سوریا له‌ 18ی ئایاردا، ئه‌و پلانه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا ئاشكرا ده‌كات. 

وه‌ك ده‌زانرێت زۆر له‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیله‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و ناوه‌نده‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ تارانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پشتیوانی دارایی و مه‌عنه‌وی له‌ ئێرانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، له‌وانه‌ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌كره‌م كه‌عبی فه‌رمانده‌ی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با. 

جێگه‌ی باسه‌ نیگه‌رانیه‌كی فراوان هه‌یه‌ له‌ رۆڵی سه‌ربازی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارییانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ئێراندان و له‌ عێراق كارده‌كه‌ن بۆ قۆناغی دوای داعش، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و گه‌مه‌كه‌ره‌ ئیقلیمیه‌كان پێیانوایه‌، قۆناغی دوای داعش پێویستی به‌ كاری هاوبه‌شه‌ بۆ گه‌مارۆدانی گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق و سوریا، كه‌ ژماره‌یان له‌ زیادبووندایه‌ و ئه‌زمونی سه‌ربازی شه‌ڕكردنیان وه‌رگرتوه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌كی جدیه‌ بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=97762

ئاڵا تاڵەبانی : بەرەگەز دەگەرێینەوە بۆ بەنی ئەسەدو عەرەب و شیعەین

لە هەوالێکدا کە لەماڵپەری روداوی نزیک لە نێچیرەڤان بارزانی بڵاوکراوەتەوە : ئاڵا تاڵەبانی ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە کورد دەگەرێتەوە بۆ  بەنی ئەسەدو شیعەو عەرەبین.

تا ئێستاش ئاڵا تاڵەبانی هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ئەم هەواڵە

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رمانێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 37 – سه‌عدلا – شه‌كرایێ

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رمانێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 37 – سه‌عدلا – شه‌كرایێ appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d9%87%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%85%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%af%db%8e-37-%d8%b3/

ریاڵ مەدرید خەونەکانی یوڤانتۆسی لەگۆڕنا

لەیاریەکی دراماتیکیدا یانەی شاهانە ریاڵ مەدرید یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ سودی خۆی یەکلایی کردەوەو بە ئەنجامی ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  لە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بردەوە.

گێمی یەکەم

لە ١٠ دەقەی گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی یوڤانتۆس کۆنترۆلییاریەکەی کردبوو بەڵام ریاڵ مەدرید گۆڵیکی کرد لەلایەن رۆناڵدۆوە بەمەش بالانسی یاریەکە گۆراو ریاڵ کۆنترۆڵی یاریگای کرد بەڵام ماندزۆکیچ بەگۆڵێکی جوان ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوە

گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

گێمی دووەم:

ریال مەدرید لە گێمی دووەم ١٠٠٪ کۆنترۆڵی یاریگای کربوو و یاریزانانی یوڤی تەماشاکەربوون . و هیچ مەتریسیەک لەسەر گۆڵی ریال دروست نەبوو.

ریاڵ مەدرید بەردەوام بوو لە هێرشەکانی تا کازمێرو گۆلی دوەم و پێشکەوتن تۆمار بکات و ریاڵ بەمەوە نەوەستاو گۆڵی سێیەمی لەلایەن ڕؤنالدۆوە تۆمارکرد و پاشان ئاسۆنسۆ گۆڵی ٤ هەمی تۆمارکردو بەمەش ریاڵ بۆ جاری ١٢ هەم بوە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەو روپا.

کارتی سور:

لە خولەکی ٨٣ دا کوادراادۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە پاش ئەوەی بە توندی هێرشی ئەنجامدا بۆ سەر رامۆس

یوڤانتۆس دوای ١٢ یاری ٤ گۆڵی لێ تۆمارکرابوو تەنها تا خولەکی ٦٥ ٣ گۆڵی لێ تۆمارکرا

بە درێژایی ١٢ یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یوڤانتۆس تەنها ٣ گۆلی لێ تۆمارکرابوو بەڵام تەنها لەم یاریەدا ریاڵ مەدرید ٣ گۆلی لێ تۆمارکرد و رۆنالدۆ بەتەنها ٢ گۆڵی تۆمارکرد.

ڕۆناڵدۆو ریکۆرد

ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەم یاریەدا چەندین ریکۆردی تۆمارکرد:

بوە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ و بەمەش پێش میسی کەوت .و بەمەش بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی بەرێژەی زیاد لە ٩٠٪ یەکلاکردەوە بۆخۆی.

رۆناڵدۆ بوە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیونس لیگ کە زۆرترین گۆڵ تۆماربکات

 

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رمانێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 36 – جمعه‌ كیڤی – من خه‌م ده‌ریایه‌كا كیره‌

heval hidayet

WAAR – دهوك

The post به‌رمانێ شه‌یدا 2017.. به‌هره‌مه‌ندێ 36 – جمعه‌ كیڤی – من خه‌م ده‌ریایه‌كا كیره‌ appeared first on وارمیدیا.

سه‌رچاوه‌ وارمیدیا
درێژه‌ی بابه‌ت http://waarmedia.com/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8e-%d8%b4%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d8%af%d8%a7-2017-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d9%87%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%85%d9%87%e2%80%8c%d9%86%d8%af%db%8e-36-%d8%ac/