سلێمانی ..خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیییەكان بۆ مانگی سێ دیاریكرا

رامیار عثمان

خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیییەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی سێ دیاریكرا.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 28-2، ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەئامادەبونی سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و نوێنەرانی هەریەك لە كۆنترۆڵ و وەرشەی ناوەندی و سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە.

دوای كۆبونەوەكەش لە پرێس كۆنفرانسێكدا سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: كارەبای نیشتمانی هەفتەی یەكەمی مانگی سێ (ئازار) هەمان بەرنامەی مانگی رابردوو دەبێت تاوەكو بەرنامەیەكی نوێ دادەنرێت بۆ دابەشكردنی كارەبا، وتیشی: پێشبینی دەكەین لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەمانگی سێدا رۆژانە بە تێكڕا 13 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێت بەهاووڵاتیان.

دەربارەی نرخی كارەبای مانگی شوبات و سەعاتی پێدانی كارەبا سیروان محەمەد وتی: نرخی كارەبای مانگی پێشو بۆ هەر سەعاتێك 45 دینار دیاریكراوەو خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئازار بەم شێوەیە دەبێت:

رۆژانی شەممە بۆ پێنجشەممە لەكاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو كارەبای مۆلیدە دابیندەكرێت، رۆژانی هەینی لەكاتژمێر 12ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو كارەبای مۆلیدە دابیندەكرێت، جگە لە رۆژانی هەینی، بەیانیان لەكاتژمێر 7 – 8 كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

The post سلێمانی ..خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیییەكان بۆ مانگی سێ دیاریكرا appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی دەستی دوو بکڕیت ئەو خاڵانە ڕەچاو بکە

ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا، کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو، بازاڕێکی زۆری ھەیە و پێویستە کڕیاری ئۆتۆمبێلی دەستی دووش، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکڕێت، کۆمەڵێک خاڵ ڕەچاو بکات.

سه‌رچاوه‌ ZANKOKURD.COM || RSS
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.zankokurd.com/Detail.aspx?id=17002

چۆن یاریی مارەکە لەسەر ماسنجەری فەیسبووکدا ئەنجام بدەی؟

یاریی مارەکەی تایبەت بە کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی، بۆ پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا و چۆنیەتی کردنەوەی یارییەکەش بڵاو کرایەوە.

سه‌رچاوه‌ ZANKOKURD.COM || RSS
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.zankokurd.com/Detail.aspx?id=17001

ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت…..

سه‌رچاوه‌ ZANKOKURD.COM || RSS
درێژه‌ی بابه‌ت
http://www.zankokurd.com/Detail.aspx?id=16997

یارمەتی ئەمریکییەکان بۆ داعش لە تەلەعفەر

فەرماندەرێکی باڵای حەشدی شەعبی ، ئەمریکییەکانی تۆمەتبار کرد بە خستنەخواری یارمەتی چەکەمەنی و دابەزینی پەڕەشوت وان لە تەلەعفەر، ڕۆژاوای مووسڵ بۆ داکۆکی کردن لە تاقمی هەڵوەشاوەی داعش و لە سەروک وەزیرانی ئێراقی داوایکرد لەم بوارە دبێتە کایەوە .

سه‌رچاوه‌ SAHAR KURDISH (Sorani)
درێژه‌ی بابه‌ت http://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i281374

پەلاماری بەهاوەن بۆسەر دیمەشق دوو کوژراو و چاردە برینداری لێکەوتەوە

لەپەلاماری بەهاوەن بۆسەر پێتەختی سوریا و دەوروبەری دوو کەس کوژران و چاردە کەسی دیکەش بریندار بوون .

سه‌رچاوه‌ SAHAR KURDISH (Sorani)
درێژه‌ی بابه‌ت http://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناقین-i281372