ئارام شێخ محه‌مه‌د: هیوادارین پاساوه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌كنیكی بن نەك سیاسی

nuche.net

نوچەنێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پاساوه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پێویسته‌ سیاسی نه‌بن و هیوادارین ته‌كنیكی بن. 

رۆژی چوارشەممە 30-11-2016 كۆبوونەوەیەك لە نێوان دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدرا، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق. 

رۆژی چوارشەممە 30-11-2016  ،نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: كۆبونەوەكە له‌سه‌ر داوای‌ كۆمسیۆن ئه‌نجامدراوە، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌هۆی‌ نائاماده‌بونی، پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلولی‌ 2017 دوابخرێت. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتوویەتی “كە پێویسته‌ پاساوه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سیاسی نه‌بن یاخود به‌ ویستی‌ سیاسیه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو هیوادارین پاساوه‌كان هونه‌ری‌ یان ته‌كنیكی بن”.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەروەها دەڵێت “پێمانوایه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، گرنگیش به‌لایه‌نی ته‌كنیكی میكانیزمه‌ كردارییه‌كان بدرێت، چونكه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندیان به‌ چاره‌نوسی وڵاته‌وه‌ هه‌یه ،ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار نەکرێت، پابەند دەبین بە یاساکەی ئێستاوه”. 

لەکۆتایی راگەیەنراوەكەدا، باس لەوەکراوە، کە دوای تاوتوێكردنی داواكه‌ی‌ كۆمسیۆن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران رایگه‌یاندوە “پێویستە کۆمسیۆن لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات، دەشتوانێت داوا لە ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ دواخستنی، بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه‌ش یان ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا، ئێمه‌ چاوەڕێی بڕیاری‌ ئەنجومەنی وەزیرانین”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=85512

سەماکاری بەناوبانگ سەما مصری، دایکی لەماڵ دەریدەکات

nuchenet

نوچە.نێت

 

سەماکاری مصری” سەما مصری” میوانی بەرنامەی”نفسنة” دەبێت لە تلفزیۆنی قاهیرە، لە بەرنامەکەدا سەما دان بەوەدا دەنێت کە دایکی لەماڵ دەریکردوە.

سەما بۆ بەرنامەی “نفسنة”،  راشکاوانە دەڵێت” کاتی خۆی لەبەر ئەوەی لە گەرەک کێشەم زۆر بوە و رۆژانە لە پۆلیس بانگ دەکرام ، بۆیە دایکم پێی وتم ، لێرە برۆ  شوێنێک بۆ خۆت پەیدا بکە ، هەر کەس پرسیاری تۆ بکات پێی دەڵێم ئەو لە ئێمە نیە”. 

 

33-420x630
55-630x420
86397-%d8%b3%d9%85%d8%a7-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%b5%d8%b1%d9%89-3
64141-%d8%b3%d9%85%d8%a7-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%b5%d8%b1%d9%89-4

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=85503

دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە

رامیار عثمان

دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك بۆ سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە و 51 دۆلاری تێپەڕاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپیك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆبوونەوە و ڕێكەوتن لەسەر پلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و بەرزكردنەوەی نرخەكەی.
دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنەكە ئاماژەكانی بۆرسەی جیهانی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە چوون و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بووە 51 دۆلار و 13 سەنت.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك بووە 49 دۆلار و 8 سەنت.
شارەزایانی بواری وزە پێشبینی دەكەن تا ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 60 بۆ 65 دۆلاری ئەمریكی.

 

The post دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە

رامیار عثمان

دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك بۆ سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە و 51 دۆلاری تێپەڕاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپیك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا كۆبوونەوە و ڕێكەوتن لەسەر پلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و بەرزكردنەوەی نرخەكەی.
دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنەكە ئاماژەكانی بۆرسەی جیهانی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە چوون و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بووە 51 دۆلار و 13 سەنت.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك بووە 49 دۆلار و 8 سەنت.
شارەزایانی بواری وزە پێشبینی دەكەن تا ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 60 بۆ 65 دۆلاری ئەمریكی.

 

The post دوای ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك نرخی نەوت بەڕێژەی 9% بەرزبووەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

په‌رله‌مانتارێكى پارتى: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رامبه‌ر نه‌وتى كه‌ركووك له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ جێگیر كراوه‌

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، داوا له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات، له‌برى ئه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێت كه‌ خۆى له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌رامبه‌ر نه‌وتى كه‌ركووك و هه‌رێم بودجه‌ و مووچه‌ ده‌درێت، بڕگه‌یه‌ك بۆ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ زیاد بكه‌ن و له‌ بودجه‌ بیسه‌پێنن.

د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ (باسنیوز)ـى ڕا گه‌یاند :” ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك بدرێته‌ به‌غدا و له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بكرێت، جگه‌ له‌ موزایه‌ده‌ى سیاسی هیچی دیكه‌ نییه‌”.

گوتیشی :” له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى 2017 زۆر به‌ ڕوونی نووسراوه‌، حكوومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه‌ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕێگه‌ى كۆمپانیای (سۆمۆ)وه‌ هه‌نارده‌ بكات، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ 300 هه‌زارى له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركووك و 250 هه‌زاریش له‌ كێڵگه‌كانى هه‌رێم، له‌ به‌رامبه‌ردا بودجه‌ى هه‌رێم و مووچه‌ ده‌درێت، ئیتر چى پێویست به‌ پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ ده‌كات”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ ئێستا هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای چاودێری دارایی واژوو كردووه‌، كه‌ چاودێری وردى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌كات و ڕاپۆرت ده‌داته‌ په‌رله‌مان و هه‌موو لایه‌نه‌كان و كونسوڵگه‌رییه‌كان، گوتیشی :” ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن پرۆسه‌كه‌ شه‌فاف نییه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ هیچ بیانوویه‌ك ناهێڵێته‌وه‌”.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ چیتر موزایه‌ده‌ى سیاسی له‌هیچ كه‌س قبووڵ ناكه‌ن، گوتیشی :” خه‌ڵك له‌و موزایه‌ده‌ سیاسییانه‌ تێگه‌یشتووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌مى مووچه‌ ده‌خۆن، له‌ برى ئه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك ڕاده‌ستى به‌غدا بكه‌ین، باشتره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ فشار بكه‌ین و بڕگه‌یه‌ك بۆ یاسای بودجه‌ زیاد بكه‌ین بۆ مووچه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه‌ له‌ شه‌ڕى داعشدان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو سوپای عێراق مووچه‌ و خه‌رجییه‌كانى دیكه‌یان پێ بدرێت”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ هیچ لایه‌نێك له‌وى دیكه‌ دڵسۆزتر نییه‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، گوتیشی :” فه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانبه‌رى هه‌موو لایه‌نه‌كانن، هه‌موویان وه‌كو یه‌كن بۆ ئێمه‌ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م موزایه‌ده‌ ڕابگیرێت و له‌وه‌ زیاتر یارى به‌هه‌ستى خه‌ڵك نه‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت