وەرگێڕانی شیعرێکی مەولانا

Jamal Najari

شاعیر :مەولانا

وەرگێڕ:حامید مائیلی

کێ بمانباتەوە ماڵێ من مەست و تۆ دێوانە

چەند جارە بە تۆم گوتووە،کەمیان کەوە پەیمانە

یەک تاقە کەس نابینم لەو شارە بە وشیاری

هەر یەک لەوی تر زیاتر سەرخۆشتر ودێوانە

تۆ ڕوو بکە خەراباتێ ،چێژت لە گیان کردبێ

کوا چێژی دەبێ گیانێک بێ دواندنی گیانانە

هەر قوژبنە و مەستی لێن ،هەر دەستە وەبەر دەست دێن

بۆو مەیگێڕە سەرمەستە بەو پیاڵەیی شاهانە

سەرخۆشی کەمانچە ژەن تۆ مستتری یانە من

ئەی لای تۆ کە وامەستی ،ئەفسوونە من ئەفسانە

لەماڵێ وەدەر کەوتم ،تووشم بوو بە تووش مەستێ

پێیوابوو دە زەینیدان، سەت گوڵشەن و گوڵخانە

وەک پاپۆڕێ بێ لەنگەر ، دەیبرد ڕەتی ڕاست و چەپ

بە حەسڕەتییەوە دەمرن  کێ عاقڵ و لێزانە

جێگەت کە خەراباتە کاسپیت مەی و خەرجت مەی

نەیدەی بەشی وشیاران لەو شتانە تۆ یەک دانە

لێم پرسی کە خەڵکی کوێی ،بە گپ گوتی پێم گیانە

نیوێکم لە تورکانە نیوەی دیم لە فرغانە

نیویکمە لە ئاو وگڵ نیوەی ترم  گیان ودڵ

نیوەم سەدەف ولیمە نیوەم دوڕ و مەرجانە

پێم گوت ببە دۆستی من ،ئەمنێک لە خودی خۆتم

سندووقی قسان سینگمە لات بیکەمەوە یان نە

لە کۆڕی شەلان کەوتی ،دەبێ بشەلی وەک وان

نەتبیستووە ئەو پەندە وەک عیبەڕەتی ژیرانە

سەرخۆشی وەها باشی کەمتر خۆ لە دار هەر نی

هاواری لێ هەستاوە ئەستووندەکێک ناڵانە

شەمس ئەڵحەقی تەورێزی لە خەڵک خۆ دەپارێزی

ئێستا هەڵگیرساندوون  سەت فیتنەیی ڕەندانە

سه‌رچاوه‌ Roji Kurd ڕۆژی کورد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s