كارمەندێكی كەنالی الجزیرە لە هەرێمی كوردستان دووردەخرێتەوە

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

راوێژكارێكی كەناڵی الجزیرە بۆ كاروباری عێراق، لە كوردستان دوور خراوەتەوە و ئاگاداری ئەو كەناڵە كراوەتەوە، كە ناكرێت لە ھەرێمی كوردستان كاری رۆژنامەنووسی بكات.

بە پێی زانیاریەكان، لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری نووسینگەی كەناڵی ئاسمانی(الجزیرە) كراوەتەوە، كە ناكرێت حامید حەدید، راوێژكاری ئەو كەناڵە بۆ كاروباری عێراق لە ھەرێمی كوردستان بمێنێتەوە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتووە.

سەرچاوەیەك، لە سەر ئاستی باڵا لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری كەناڵی الجزیرە كراوەتەوە، كە دەبێت حامید حەدید، لە هەرێمی كوردستان نەمێنێت، لە كاتێكدا ئەو لە گەڵ شاندێكی كەناڵەكە هاتبووە كوردستان، لەبارەی هۆكاری دەركردنی ئەو راوێژكارە، لە كاتی روماڵ و بەدواداچوونی رۆژنامەوانی لایەنگری لە داعش كردووە.

ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەكات، کە پێشووتر ئەو راوێژكارە لە نووسینگەی كەناڵی الجزیرە لە بەغدا بووە و ئێستا هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتوو.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82186

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s