پارتی: کۆبوونەوەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە سلێمانی هیچ شەرعیەتێکی نییە

nuche.net

نەوزاد علی چوچآنی

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان لە سلێمانی لای ئێمە هیچ شەرعیەتێکی نییە و دەشڵێت “پێویستەهەموو فراکسیۆنەکان بچینە دەرگای هەریەکە لە لایەنە سیاسیەکان و پێیان بڵێین پێویستە ئیتر پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە”.

رۆژی چوارشەممە 19-10-2016 بەشێك لە سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان (یوسف محمەد) لە سلێمانی کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی رێگایەک بدۆزنەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی، ئەندام پەتلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد، سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەشێک لە فراکسیۆنەکان لەسلێمانی رایگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیە لای ئێمە هیچ شەرعیەتێکی نییە، ئەوەی پەرلەمانی کوردستانی لەکارخستووە سەرۆکی پەرلەمان بوو، ئەم دۆخە سیاسیەی ئەمڕۆ کە باڵی کێشاوە بە سەر پەرلەمانی کوردستاندا، هۆکارەکەی د.یوسف محمد بوو، بۆیە هەر بڕیارێك، کە لای ئەوەوە دەربچێت ئێمە هیچ پێوە پابەند نابین.

شیلان جه‌عفه‌ر پێی وایە، کە ئەوان ناتوانن رێژەی یاسایی تەواو بکەن، دەڵێت “ئەگەر پێیان تەواوبکرایە ئەوا لە 23 ی حوزەیران یان 19 ی ئاب ئەو رێژە یاساییەیان تەواو دەکرد”.

ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتی “پێویستە هەموو کوتلەکانی ناو پەرلەمان بە یەکەوە دوور لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشین پێکەوە، هەر حەڤدە فراکسیۆنەکە راوبۆچوونی خۆمان بۆ لایەنە سیاسیەکان بخەینە سەر مێزی گفتوگۆبە یەكەوە دانوستان بکەین”.

شیلان جه‌عفه‌ر ئاماژە بەوە دەدات، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆبوونەوە لەدەرەوەی پەرلەمان، دەبێت لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی بۆ بدرێت ئەو کاتە دەکر ێت.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82204

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s