لەم ئایەتەدا زۆرترین زانیاری وەرگرە

rawezh sdeiq



السلام عليكم

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ إِنَّمَا ٱلۡمَسِيحُ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلۡقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرۡيَمَ وَرُوحٞ مِّنۡهُۖ فَ‍َٔامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦۖ وَلَا تَقُولُواْ ثَلَٰثَةٌۚ ٱنتَهُواْ خَيۡرٗا لَّكُمۡۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٞۘ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا (النساء :١٧١)
زێده‌ڕۆیی له‌ شانی عیسادا: {يا أهل الكتاب لا تغلوا فى دينكم ولا تقولوا على الله إلا الحق} ئه‌ی خه‌ڵكانی خاوه‌ننامه‌! هه‌ڵه‌ڕۆیی و زێده‌ڕۆیی له‌دینه‌كه‌تاندا مه‌كه‌ن، شتێ ڕاست نه‌بێ ، ئێوه‌ ده‌رباره‌ی خوا مه‌ڵێن. فه‌له‌كان ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی عیسا (عليه السلام) زۆر له‌سنوور ده‌رچوون و، گه‌یاندیانه‌ ڕاده‌ی خواو به‌خوا زانین! پێغه‌مبه‌ریش ([S]) ئه‌فه‌رموێ: (لا تُطْرونى كما أَطْرَتِ النصارى عيسى ابنَ مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا: عبدالله ورسوله ) أحمد ١/٢٣. ئیمامی بوخاریش به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه‌: (فإنما أنا عبد فقولوا: عبدالله ورسوله ) فتح البارئ/٦/٥٥١. واته‌: خه‌ڵكینه‌! له‌باره‌ی منه‌وه‌ زێده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن، وه‌كو گاوره‌كان ده‌رباره‌ی عیسا هه‌ڵه‌ڕۆییان كردو ئه‌وه‌نده‌یان پیا هه‌ڵدا، كردیانه‌ كوڕی خوا! به‌ڕاستیی من ته‌نها به‌نده‌یه‌كم، ئێوه‌ش له‌وباره‌ی منه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵێن كه‌: من ته‌نها به‌نده‌و ڕه‌وانه‌كراوی خوام {إنما المسيح عيسى ابن مريم رسول الله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه} (مه‌سیح كوڕی مه‌ریه‌م) هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌، خوای به‌توانا وشه‌ی خۆی هاویشته‌ ناو پزدانی مه‌ریه‌م و گیانێكیشه‌ له‌ خواوه‌، (جوبریل)ی نارد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌، ئه‌ویش هه‌رچۆنی پێی سپێردرابوو كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا، وه‌كوخوا بۆخۆیشی له‌سووره‌تیكی تردا ده‌فه‌رموێ: (ما المسيح ابن مريم إلا رسول قد خلت من قبله الرسل وأمه صديقة كانا يأكلان الطعام ..) مائیده: ٧٥. یان ده‌فه‌رموێ: ( إن مثل عيسى عند الله كمثل آدم خلقه من تراب ثم قال له كن فيكون ) ئالی عیمران: ٥٩. واته‌: نموونه‌ی (عیسا)ش به‌لای خواوه‌، هه‌ر له‌نموونه‌ی ئاده‌مه‌، له‌گڵ دروستی كردوو پاشان پێیگوت: ببه‌ به‌ ئاده‌م، ئه‌ویش خێرابوو، عیساشی هه‌ر ئاوا دروستكرد، ئێوه‌یش له‌وه‌ به‌ولاوه‌ مه‌چن، پێغه‌مبه‌ر ([S]) ده‌فه‌رموێ: (من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأن محمدا عبده ورسوله، وأن عيسى عبدالله ورسوله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، وإن الجنة حق، والنار حق، أدخله الله الجنة على ماكان من العمل ) فتح البارئ ٦/٥٤٦. واته‌: ئه‌وی ئه‌و شایه‌تیه‌ بدات كه‌: غه‌یره‌ز خوا خوایه‌كی تر نییه‌ شیاوی په‌رستن بێت، تاك و ته‌نیاو بێ شه‌ریك و بێ هاوبه‌شه‌، موحه‌ممه‌دیش ([S]) به‌نده‌ی خوایه‌و خۆی ناردوویه‌تی، عیساش به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ئه‌و ناردوویه‌تی و به‌بڕیارو فه‌رمانی ئه‌وبووه‌و هاویشتوویه‌تی پزدانی خاتوونه‌ مه‌ریه‌م و، رۆحێكه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌و، ددانیش بنێت به‌ڕاستی و دروستیی به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا.. ئیتر بێ سۆ ‘كارو كرداری هه‌رچۆنی بێت’ خوای گه‌وره‌ ده‌یباته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ {فآمنوا بالله ورسله} ده‌سا ئێوه‌ باوه‌ڕ بێنن به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌رانی ئه‌و {ولا تقولوا ثلاثة} مه‌ڵێن سێ خوا هه‌یه‌، واته‌ عیساو دایكی مه‌كه‌نه‌ هاوبه‌شی، بۆیه‌ له‌سووره‌تی مائیده‌شدا ده‌فه‌رمووێ: ( لقد كفرالذين قالوا إن الله ثالث ثلاثة وما من إله إلا اله واحد ..) مائیده‌: ٧٣. واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ گوتیان خوا سێهه‌مینه‌ له‌سێ خوایان، بێگومان له‌دین لایانداوه‌، جگه‌ له‌خوای تاك و ته‌نیا هیچ كه‌س بۆپه‌رستن ناشێ، وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش پێیان وابوو خوابوو فه‌رمووی: (لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم ..) (مائیده‌: ٧٢). {انتهوا خيرا لكم} كۆتایی به‌و قسانه‌ بێنن، بۆ ئێوه‌ باشتره‌ {إنما الله إله واحد} بێ شك هه‌ر (الله) تاكه‌ خوایه‌ {سبحانة أن يكون لة ولد} پاك و بێخه‌وشه‌ له‌و تۆمه‌ته‌ كه‌: منداڵی هه‌بێ {له مافى السموات ومافى الأرض} هه‌رچی له‌ناو ئاسمانه‌كان و زه‌وییدایه‌ هه‌رهی ئه‌وه‌ {وكفى بالله وكيلا} وخواش هه‌ر خۆی به‌سه‌ بۆپێكهێنانی كاروبارو، به‌ڕێوه‌بردنی بوونه‌وه‌ر، هیچ پێویستییه‌كی به‌عیساو خه‌ڵكی تر نییه‌.(ته‌فسیری ڕامان)

سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك
درێژه‌ی بابه‌ت https://www.kurdclick.net/vb/showthread.php?t=232532&goto=newpost

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s