دیبكا: شه‌ڕی موسڵ زۆر سه‌خته‌ و داعش باڵاده‌ستە

nuche.net

نوچەنێت‌- گێڵف ئای

كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێستا هێزه‌كانمان له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی راڕه‌وی سه‌لامه‌تدان بۆ 100 هه‌زار كه‌سی سڤیل له‌ موسڵ، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا ده‌ڵێت، داعش به‌ به‌هێزی رووبه‌ڕووی سوپای عێراق ده‌بێته‌وه‌ و به‌ چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی قورس و سه‌خت ده‌بێت.

پێگه‌ی دیبكای نزیك له‌‌ هه‌واڵگریی ئیسرائیل، له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، كورد و ئه‌مریكیه‌كان چه‌ند زانیاریه‌كیان لایه‌، كه‌ بڵاویان نه‌كردوه‌ته‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 9 فیرقه‌ی زرێپۆش و ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی عێراق به ‌هۆی سه‌ختی جێبه‌جێ كردنی هێرش بۆ سه‌ر موسڵ له‌ لای رۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه‌ پاشه‌كشه‌یان كردووه‌، به‌ تایبه‌ت، كه‌ زیانی گیانی و ماددی زۆر به‌ر هێزه‌كانی عێراق كه‌وتووه‌ و وای كردووه‌ هێرشه‌كه‌ بوه‌ستێنن.

ئه‌و پێگه‌یه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌تینی له ‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی هه‌واڵگری ئیسرائیل هه‌یه‌ ده‌ڵێت، بۆ جاری دووه‌م و له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا تانكه‌ قورسه‌ ئه‌مریكیه‌كانی جۆری ئه‌براهامز له‌ پشتیوانی كردنی سوپای عێراق پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی پاشه‌كشه‌ كردنی هێزه‌كانی عێراق، بۆیه‌ هێزه‌ كوردییه‌كانیش وه‌ستان له‌ هێرشكردن.

 لێدوانی به‌رپرسانی كورد، كه‌ ده‌ڵێن دووباره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ كورد بڕیاریداوه‌ له‌م قۆناغه‌دا له‌ هێرش كردن بوه‌ستێت، وه‌ستانی هێرشی هێزه‌ كوردییه‌كان هۆكارێكی تریشی هه‌یه،‌ كه‌ هیچكام له‌ ئه‌مریكا و كورد و عێراقیش ئاشكرایان نه‌كردووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ له ‌پڕ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 3000 گریلا، كه‌ به‌شێكیان سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بوون ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا زۆر به‌ په‌له‌ و راسته‌وخۆ به‌غدا و واشنتۆن ئاگادار بكاته‌وه‌ و بڵێت، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌شداری هێرشه‌كه‌ بكه‌ن ئه‌وا سوپای توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ریان.

هێرشی سوپای توركیاش بۆسه‌ر كورد، ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنی به‌شداریكردنی كورد له‌ شه‌ڕی موسڵدا و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی تر له‌ نێوان كورد و توركیا، دیبكا روونیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ سێ هێزی سه‌ره‌كی به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ پێكدێت له‌ هێزی تایبه‌ت و یه‌كه‌ی تۆپخانه‌ و یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری له‌ گه‌ڵ ته‌وافه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ رووباری دیجله‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پشتیوانی گه‌وره‌ی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاسمانه‌وه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراق كه‌ له‌ تیپی زرێپۆش و هێزی تایبه‌ت و پۆلیس پێكهاتوون، له ‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌و پێگه‌ ئیسرائیلیه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ یه‌كداچوونی زۆری هێز و ئینتیما و ئامانجه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ شه‌ڕی موسڵدا، سه‌ختی و قورسی شه‌ڕكه‌ زیاتر ده‌كات، به ‌تایبه‌تی له‌ سایه‌ی لێكدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی عێراق بۆ به‌شداری كردنی سوپای توركیا له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا و پیشان نه‌دانی هه‌ڵوێستێكی روونی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82219

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s