ھاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات..”سزای ھیچ کەسێک نەدراوە”

بەشی ھەواڵ

br { display: none; }
p br { display: none; }

ھاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات..”سزای ھیچ کەسێک نەدراوە”

snnc.co

نەقیب ھەڤاڵ محەمەد لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی عەربەت لەلێدوانێکدا بۆ SNN ڕەتیکردەوە، ھەڕەشەی لەھیچ ئەفسەرو کارمەندێک کردبێت بەھۆی مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتیەوە، وتیشی:”ئەفسەرو کارمەندانی ھاتوچۆ سەرپشککراون لەوەی، بایکۆتی دەوامدەکەن یاخود نا”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک پەیج لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویانکردۆتەوە، لیپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی عەربەت ھەڕەشەی سزادانی لەو ئەفسەرو کارمەندانە کردوە کە بایکۆتی دەوامدەکەن و پابەندی دەوام نابن.

نەقیب ھەڤاڵ محەمەد ڕونکردنەوەی زیاتریداو وتی:”دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی مانیانگرت و بایکۆتی دەوامیان کرد، ئەفسەرو کارمەندانی عەربەت پرسیان کرد کە بایکۆت بکەن یاخود نا، منیش پەیوەندیم بەپۆلیسی ھاتوچۆی قەزاو ناحیەکان کردو پێیانڕاگەیاندم، بایکۆت ناکەین”.

ئەوەشی وت:”ھەمان ئەو قسەیەم بۆ ئەفسەرو کارمەندان گواستەوە، کە بەھیچ کەسێکیش ناڵێین بایکۆت بکە یاخود بایکۆت مەکە، تەنھا دەمانەوێت ئاگاداری ئەوەبین، چ ئەفسەرو کارمەندێک بایکۆتی کردوەو کێ بایکۆتی نەکردوە”.

لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی عەربەت پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم داخوازی ئەفسەرو کارمەندان دەربڕیی و ڕایگەیاند، “پێشتر ھیچ ئیجرائاتێک لەگەڵ مانگرتوانی ھاتوچۆ نەکراوە، ئێستاش چۆن دەبێت بکرێت”.

سەبارەت بەھەڵوێستیشی لەسەر بایکۆتکردنی دەوام، نەقیب ھەڤاڵ وتی:”لەگەڵ بایکۆتکردنی دەوام نییم، چونکە ھاوڕێکانی ئێمە لەبەرەی شەڕدان و تەرمی شەھیدان دەگەڕێتەوەو عەربەتیش ناوچەیەکی گرنگی ناوچەکانی سنوری سلێمانیەو دەبێت لەئەرکەکانمان بەردەوامبین”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s