ڕاوێژکاری کەناڵی “الجزیرە” لە هەرێمی کوردستان دەردەکرێ

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ

دوای ئەوەی کەناڵی “الجزیرە” لەڕێگەی کەناڵی فەرمی تیرۆرستانی داعش هەوالێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژی دوو شەممە گوایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هیچ گوندێکی لە دەوروبەری موسڵ کۆنتڕۆل نەکردووە، لەسەر ئاستی باڵا ڕۆژنامەنوسێکی ئەو کەناڵە لە هەرێمی کوردستان لەسەر پاڵپشتی کردنی داعش دووردەخرێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان ئاگاداری نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیی(جەزیرە) کراوەتەوە کە ناکرێت، حامید حەدید، راوێژکاری ئەو کەناڵە بۆ کاروباری عێراق لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و دەبێت بە زوترین کات کوردستان جێبێلێت.

هەر بە گوێرەی زانیاریەکان”لەسەر ئاستی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری کەناڵی جەزیرە کراوەتەوە کە دەبێت حامید حەدید، لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت، لە کاتێکدا ئەو لەگەڵ شاندێکی کەناڵەکە هاتبووە کوردستان و ئێستا هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشتووە.

لە ئۆپراسیۆنەکەی ڕۆژی دوو شەممەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆسەر ئەو گوندە کوردستانیانە کە پێشتر بە ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناسرابوو، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان بە ماوەی چەند کاتژمێرێک تەواوی ئەو گوندانە ئازاد بکەن و زەبرێکی کوشندەش لە تیرۆرستانی داعش بدەن کە هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد، بەهۆی ئەوەی سەرباری ئەوەی چەکێکی پێشکەوتووی وەک سوپای عێراق لەبەردەست نیە، بەڵام خێراتر ئۆپراسیۆنەکان ئەنجام دەدات و سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکات.

14805541_309329306101818_564093027_n

14805541_309329306101818_564093027_n

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s