چەند شارێكی كوردی دەخرێنە سەر توركیا بەوێنە؛ توركیا نەخشەی نوێی ناوچەكەی بڵاوكردەوە

noreply@blogger.com (Wllat Media Administrator)
ڕۆژنامەیەكی توركی نزیك لە سەرۆكی توركیا بڵاویكردەوە، ئەردۆغان خەونی زیندوكردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەیە و بەشێك لە شارەكانی عێراق، سوریا و ئەرمینیا و بولگاریا بە خاكی توركیا دەزانێت. 

 ڕۆژنامەی “دیلیلیش” بڵاویكردەوە، كە سەرۆكی توركیا تەئكیدی لە بەشداركردنی سوپای وڵاتەكەی لە شەڕی موسڵدا كردۆتەوە و پێیوایە، موسڵ، حەلەب، هەولێر، كەركوك حەسەكە و بەشێك لە ئەرمینیا و بولگاریان بەشێكی دانەبڕاون لە توركیا و ئەوە لە پەرلەمانی عوسمانیدا لە ساڵی 1920 دا پەسەندكراوە و وەك ویلایەتی “میلیمیساك” وەسف كراوە. 
بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوەدێت، كە ئەردۆغان لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە كۆنگرەی یاسای نێودەوڵەتی لە ئەستەنبوڵ تەئكیدی لەوەكردەوە، كە توركیا بەشدار دەبێت لە شەڕی موسڵدا. 
 شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ماوەی دوو ڕۆژە دەستی پێكردووە، تائێستا ڕێگەنەدراوە سوپای توركیا بەشداری بكات، بەڵام بەرپرسانی باڵای توركیا ڕایانگەیاندوە، بەشداری دەكەن.


سه‌رچاوه‌ Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s