چەند سەرنجێک لەسەر شەری موسڵ و هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان

hawpshti

Amer_Sabirعامر سابیر:
بەراوردکردنی شەڕی ئێستای موسڵ بە شەری ساڵی 2003 لە دژی عێراق، بەراوردکردنێکی زۆر نادروست و نا مەنتقییە. وە ئەو چاوەڕوانیەش نادروست و نەشیاوە کە پێتوابێت بەرەی ئازادیخواز و ئینساندۆستی دنیا بە هەمان شێوەی ساڵی 2003 دێنە سەر شەقام و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
تەنها چەند مانگێک لەمەوپێش، کۆمۆنیستەکان بە دروستی، لە خەم و هەوڵی چەکدارکردنی خۆیان و  دانیشتواندابوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەر و هێڕشی داعش. ئێستا کە بەدەر لە ئیرادەی ئێمە لە شەری نێوان تیرۆریستاندا، داعش خەریکە دوا مۆڵگەی خۆی لەدەستدەدات، لەم کاتەدا هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە دژی ئەو شەرە و داواکردن لە هاوشێوەکانمان کە پێمانەوە پەیوەستبن، tirorئەمە هەڵوێستێکی گونجاو نییە و تەنانەت دەرکردنی بەیاننامەش لە دژی ئەم شەرە کارێکی پێویست نییە. ئەمە هەر وەک شین و شەپۆڕکردن وایە بۆ لە ناوچوونی داعش.
بەراوردکردنی شەڕی ئێستای موسڵ بە شەری (حەڵەب)یش لە سوریا، بەراوردێکی دروست نییە. لەوێدا دوو جەمسەری ئیمپریالیستی ئێستای دنیا (ئەمریکا و ڕوسیا) بە عەمەلی لە بەرانبەر یەکدان. لە شەڕی موسڵدا ئەمریکا تاکە سەرپەرشتیکەری سەرەکییە و هەموو بەشداربووانی گەورە و بچوک، لە ژێر چەتری ئەمریکادان و ئەم ڕابەرایەتتکردنەی ئەویان قبوڵە. هەر لەبەر ئەم هۆیەش، پێناچێت شەری موسڵ لە دژی داعش، هێندەی شەری حەڵەب درێژە بکێشێت.
ڕیکلامکردن و هەوڵدان بۆ بەپێزکردنی وتار بە نوسینی بڕگەی لە چەشنی ( “دڵخۆشکردن بەوەی کە دەوڵەتانی زلهێز و ئیمپریالیست بەم جەنگە مەترسی تیرۆریزم لەسەر کۆمەڵگای بەشەری لادەبەن، خۆشباوەڕییەکی بێپاساو و لە ڕاستیدا ژەهرێکە دەرخواردی ئەم خەڵکەی دەدەن”)، نوسینی ئەمە کارێکی نادروستە و وتار بێپێز دەکات. چونکە نە بەرەی ئینساندۆستی دنیا و نە کۆمۆنیستەکانی کوردستان و جیهان، دڵخۆش و خۆشباوەرن بەوەی کە ئەم شەڕە، کۆمەلگای بەشەری لە مەترسی تیرۆریزم پاکدەکاتەوە. وە نە بەشداربوانی ئەم شەڕەش لە ئێستادا و بە دیاریکراوی ئەم ئیدیعایەیان کردووە، وە تەنانەت بە پێچەوانەی ساڵی 2003 لە ئێستادا پێویستیان بە پروپاگەندەی لەم چەشنە نییە.
شەڕی ئێستای موسڵ لە ڤێرژنێکی بچوکی شەڕی ئەمریکا لە دژی تاڵیبان دەکات لە 2001دا. تالیبان بە پاڵپشتی سعودیە و پاکستان کە ئەڵقەلەگوێی ئەمریکا بوون بە دەسەڵات گەیشتبوو. داعشیش بە پشتیوانی ئیسرائیل و تورکیا و دەوڵەتانی خەلیچ و مەسعود بارزانی غولام و ئەڵقە لەگوێی ئەردۆگان، موسڵی داگیرکرد.
لە 2001دا مەنسور حیکمەت بە دروستی لە دژی ڕوخانی تالبان نەبوو. بەڵام پاشتر لە دژی کوشتنی بە کۆمەڵی دانیشتوان و خاپوکردنی بە ئەنقەست، دەنگی هەڵبڕبڕی. ئێستاش بە تەجرەبە وەرگرتن لەو هەڵوێستە. بەرپەرچدانەوەی دروستی کۆمۆنیستەکانی کوردستان ئەبوایە ئەوە بووایە کە لە بەیانەکەیاندا هەر لە سەرەتاوە مەسئولییەتی خاپورکردنی بە ئەنقەست و کۆمەڵکوژی بە ئەنقەستی دانیشتوانی بێتاوانیان بخستایەتە ئەستۆی ئەمریکا و بەشداربووانی ئەم شەڕە و وە داواشیان لە خەڵکی کوردستان بکردایە کە هەوڵبدەن بەشداری ئەو شەڕە نەکەن و نەبنە قوربانی و مەقاشی دەستی تاوانبارانی وەک مەسعود بارزانی و هاوشێوەکانی.
بە نەمانی مەترسی داعش و شەڕەکانی، خەبات و داواکاری خەڵکی کوردستان و عێراق لە بەرانبەر تاڵانچیانی دەسەڵاتداردا، پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

18/10/2016

سه‌رچاوه‌ هاوپشتی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.hawpshti.com/ku/?p=9985

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s