چۆن وابکەیت منداڵەکەت متمانەی بەخۆی ھەبێت

br { display: none; }
p br { display: none; }

چۆن وابکەیت منداڵەکەت متمانەی بەخۆی ھەبێت

snnc.co

زۆرجار لەوە دەترسیت منداڵەکەت کەسایەتییەکی لاوازی ھەبێت و ببێتە کەسێک کە نەتوانێت ھیچ کارێک ئەنجام بدات.

بەڵام دەشێت لە منداڵییەوە چەند کارێکی لەگەڵدا بکەیت کە یارمەتی بدات متمانەیەکی زۆری بەخۆی ھەبێت و بوێر بێت، بۆئەوەش پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت:

-ھەموو کات بەمتمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە قسە لەگەڵ منداڵەکەتدا بکە، چونکە منداڵەکەت سەرنجی تۆ دەدات و تۆ یەکەم کەسیت کە لێیەوە فێر دەبێت، ھەروەھا لەکاتێکدا ئەوت لایە و لەگەڵ کەسێکدا قسە دەکەیت بەھەمان شێوە بە.
-ھەوڵبدە منداڵەکەت یارمەتیت بدات لەکاتێکدا دەتەوێت بڕیارێک بدەیت و گفتوگۆی لەگەڵدا بکە و بەوشێوەیە کەسێکی ژیربێژ دەردەچێت.
-لێی گەڕێ خۆی بڕیارە تایبەتییەکانی خۆی بدات وەک ئەوەی چی لەبەربکات بۆ چوونە دەرەوە.
-لەبەردەم کەسانی تردا وەسفی منداڵەکەت بکە و شانازی پێوە بکە و بەوشێوەیە ھەست بەبوونی خۆی دەکات و متمانەی بە سەرکەوتنەکانی دەبێت.
-زۆر پارێزگاری لە منداڵەکەت مەکە و مەترسە لەوەی کارێک ئەنجام دەدات، ھەروەھا ھەندێک جاریش بەرپرسیارێتی بدەرێ بۆئەوەی فێر بێت.
-منداڵەکەت فێر بکە کە ھاوڕێ بۆخۆی درووست بکات، چونکە بوونی ھاوڕێ یارمەتییەکی زۆری دەدات بۆئەوەی زیاتر پێشبکەوێت و کەسایەتی خۆی درووست بکات، بەڵام پێویستە ھاوڕێکان و خێزانی ھاوڕێکانی بناسیت.
-ھەوڵبدە منداڵەکەت راھێنانی وەرزشی وەک مەلە و یاری تۆپی پێ بکات و بەوشێوەیە زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی دەکات.
-ھیچ کات لە بەڵێنەکانت پاشگەز مەبەرەوە و درۆ لەگەڵ منداڵەکەتدا مەکە.
-رێز لە شتە کەسییەکانی بگرە، چونکە ھەموو کەسێک نھێنی خۆی ھەیە و پێویستە لە منداڵییەوە فێری ئەوە بێت و بەوشێوەیە سنووری خۆشی نابەزێنێت.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s