پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

br { display: none; }
p br { display: none; }

پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

snnc.co

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ١٩/١٠/٢٠١٦ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەڕێزان (د. یوسف محەمەد_ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شێخ فەخرەدین قادر_ سکرتێری پەرلەمانی کوردستان) لەگەڵ سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبویەوە کە پێکھاتبون لە بەڕێزان (برزۆ مەجید_ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، بێگەرد تاڵەبانی_ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەبوبەکر ھەڵەدنی_ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، مەروان گەڵاڵی_ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لینا عزریا بەھرام شابۆ_ سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین، د.شوان قەڵادزێی_ سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و ئەبو کاروان_ سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی شیوعی کوردستان).

سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەھیدانی گەلی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان گیانفیدایی و قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا بەرز نرخێندرا. سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان ھیوایان خواست ئازادکردنی موسڵ بە ئاقاری بەھێزبونی پێگەی گەلی کوردستان و یەکلابونەوەی چارەنوسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بێت بەو شێوازەی کە لە دەستوری عێراقدا چارەسەر کراوە. 

کۆبونەوەکە ئەو ئیرادە پەرلەمانییەی بە ھەنگاوێکی گەورە زانی کە لەلایەن پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانەوە دەستی پێکردوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و لەم رەوەوە گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت. کۆبونەوەکە داخواز بو کە حیزبە سیاسییەکانی پێکھێنەری پرۆسەی سیاسی ھەرێم، ھەرچی زوە ھەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارەی کە گەلەکەمانی پیادا تێدەپەڕێت کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کەڵەکەتر کردوەو پێویستە بەگیانی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بە ھەموان ئەم دۆخە تێپەڕێندرێت.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s