پێشمه‌رگه‌ ناچێتە ناو شاری موسڵ

kgn
به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند رێككه‌وتوون له‌سه‌ر نه‌چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناو شاری موسڵ.
به‌ختیار محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌ نیوز ئاشكرایكردووه‌ كه‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌چنه‌ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه‌ له‌ كاتی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و شاره‌دا له‌ ده‌ستی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش هه‌یه‌ تا ئێستا له‌ نێوان سوپای عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كرۆدته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت به‌ پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ كه‌ پلانی بۆ كێشراوه‌ له‌ پێشتردا له‌ هه‌ردوولاوه‌.
به‌ختیار ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ بڕیاریشه‌ ته‌نها سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدراڵی بچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌ هیچ هێزێكی دیكه‌ نه‌چن ناوه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتریش هادی عامری رایگه‌یاندبوو كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ناچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌ و ته‌نها سوپای عێراقی و پۆلیس ده‌چن.

سه‌رچاوه‌ kgn : هه‌واڵه‌كان

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s