پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبادی ئەنجامدا

ئاسو

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دواین پێشهاتەکانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵیان تاوتوێ کرد.

دوێنێ ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٦، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەبادی بە پوتینی ڕاگەیاند، ئۆپراسیۆنی موسڵ بە باشی بەڕێوەدەچێت و جێبەجێکردنی پلانی ئۆپراسیۆنەکەش لەدەستی هێزە عێراقییەکاندایە و وتیشی کە هەماهەنگییەکی باش هەیە لەنێوان هێزەکاندا و بۆ یەکەم جاریشە کە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە دژی داعش دەجەنگن.

عەبادی ئاماژەی بەوەش کرد کە لەڕووی مرۆییەوە پلانی گونجاویان داناوە و هەوڵی جدیش دەدەن لەو بارەیەوە.

عەبادی وتیشی، بوونی هێزەکەی تورکیا لە عێراق قبوڵ نەکراوە و هەموو عێراق دژییەتی، ڕاشیگەیاند کە هەرکاتێک دەستوەربدات ئەو وەکو دوژمن سەیری دەکەن، هاوکات دەبێتە ڕێگر لە بەردەم ئۆپراسیۆنی موسڵدا.

لە بەرامبەریشدا پوتین هیوای سەرکەوتنی بۆ هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانانی خواست و ئامادەیشی بۆ هاوکاری دەربڕی، هەروەها وتیشی، بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق ناشەرعییە و ئەوان پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن.

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستیپێکرد و لە بەری باشوەرە کە دەکاتە گەیارە سوپای عێراق زیاتر لە ١٥ گوندی کۆنترۆڵکردووەتەوە و لە میحوەری خازریش پێشمەرگە توانیویەتی نۆ گوند کۆنترۆڵبکاتەوە.

The post پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبادی ئەنجامدا appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s