په‌رله‌مانتارێكی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ جوتیارانی هه‌رێم و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، وریا بن له‌وه‌ی پاره‌كه‌یان دیزە بە دەرخۆنە نه‌کرێت.

سه‌ردێر

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی، په‌رله‌مانتارێكی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ جوتیارانی هه‌رێم و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت، وریا بن له‌وه‌ی پاره‌كه‌یان دیزە بە دەرخۆنە نه‌کرێت.

له‌وباره‌وه‌ هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی پارەی جوتیارانی  لە بەغدادەوە ڕاگەیان ، بێگومان کێشەی جوتیاران ئێمە وەک نوێنەران بەردەوام خەریکی کار لەسەرکردن و فشارخستنە سەر حکومەتی عێراقین بۆ سەرفکردنی شایستەکانیان.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئەوەی جێگەی سەرنجە و دەبێت جوتیاران بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن ئەوەیە کە پێشتر ئەو پارەیە ڕاستەوخۆ دەڕۆیشت بۆ بانکی ڕافیدەین و بۆ لە ڕێگەی حسابێکی تایبەتەوە سەرف دەکرا، ئەمجارە ڕۆیشتوە بو وەزارەتی دارایی و من بۆ خۆم لە مامەڵەی ئەو وەزارەتە لەگەڵ هەموو پارەیەک کە لەبەغداوە بێت بە گومانم و باش مامەڵەی لەگەڵ ناکەن و ئەزمونی مامەڵەیان لەگەڵ پارەی چوار فەرمانگە ئیتحادیەکەی ڕەگەزنامە باشترین بەڵگەیە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌باره‌ی چونی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ به‌ مه‌ترسی ناوی ده‌بات، له‌گه‌ڵ لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەیی دارایی کە زۆرترین بایەخی بۆ ئەو مەلەفە هەیە باسکردووه‌.

سه‌رچاوه‌ دیجیتال پۆرتالی ره‌وا

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s