پلانەکە ئاشکراکرا..لەدوو میحوەرەوە ھێرش دەستپێدەکات

بەشی ھەواڵ

br { display: none; }
p br { display: none; }

پلانەکە ئاشکراکرا..لەدوو میحوەرەوە ھێرش دەستپێدەکات

snnc.co

 

فەریق ڕائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوە، لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ، ھێزەکانی پێشمەرگە پانتاییەکی فراوانیان لەڕێگەی سەرەکی (ھەولێر – موسڵ) بەڕوبەری نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە کۆنترۆڵکردو‌ە.

ڕاشیگەیاندوە، “لەدوەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سوپاو ھێزە ئەمنییەکانی عیراق توانییان چەند گوندێکی دیکە کۆنتڕۆڵبکەنەوە، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە پێشڕەوییان نەکردو سەرقاڵی پاککردنەوەی گوندە ڕزگارکراوەکان بون لەبۆمبەکانی داعش، لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەشدا پێشمەرگەو سوپای عیراق نزیکەی ٢٠ گوندیان کۆنتڕۆڵکرد”.

وتوشیەتی:”ھێزەکانی سوپای عیراق لەدوو میحوەرەوە ھێرشەکانیان ئەنجامدەدەن، لەگوێڕەوە بەئاڕاستەی ناحیەی نەمرودی باشوری ڕۆژھەڵاتی موسڵ و میحوەری دوەمیش لەباشورەوە کە ھێزی پۆلیسی فیدراڵی لێیە بەئاڕاستەی گوندی تلول ناسرو کارگەی گۆگردی مشراق لەسنوری ناحیەی گەیارەی باشوری شاری موسڵ”.

بەوتەی فەرماندە باڵاکەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق، لەدەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تائێستا، ٣٢ چەتەی داعش کوژراون کە چەند ئەمیرێکیان تێدایەو بەشێک لەوانەش لەناحیەی بەرتلە کوژراون و ژمارەیەکیش لەوانە، خەڵکی دەرەوەی عیراقن.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=538

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s