پارەی گه‌نمی جووتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان

nuche.net

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم، پاش ته‌واو بوونی رێككاره‌ یاساییه‌كانی، به‌زووترین كات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
جووتیاران ساڵانه‌ گه‌نمه‌كانیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و تا ئێستا هه‌ندێك له‌ جووتیاران پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014 و 2015 یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ ماوه‌ی پێشووشدا چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و په‌رله‌مانتارانی كوردیش له ‌به‌غدا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاندووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19-10-2016، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم و پاش ته‌واو بوونی رێككاره‌ یاساییه‌كانی، به ‌زووترین كات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان بڕی پاره‌كه‌ زیاتر له‌ 309 ملیار دیناره‌ و ئه‌وه‌ش نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی (2014 و 2015)ی جووتیارانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، واته‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه”. ‌

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82155

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s