پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشته‌ هه‌رێم

ئاسو

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم، پاش ته‌واو بوونی رێككاره‌ یاساییه‌كانی، به‌زووترین كات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنەیەکی ‌ ده‌ستی ماڵپەڕێ ئێمه که وتووه ‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم و پاش ته‌واو بوونی رێككاره‌ یاساییه‌كانی، به‌زووترین كات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕی پاره‌كه‌ زیاتر له‌ 309 ملیار دیناره‌ و ئه‌وه‌ش نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی (2014 و 2015)ی جوتیارانی هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، واته‌ پارێزگاكانی (هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌)”.

جوتیاران ساڵانه‌ گه‌نمه‌كانیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و تا ئێستا هه‌ندێك له‌ جوتیاران پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014 و 2015 یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ماوه‌ی پێشوشدا چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و په‌رله‌مانتارانی كوردیش له‌به‌غدا چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاندووه‌.

The post پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشته‌ هه‌رێم appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s