پادشایەكی عەرەب سیخوڕی مۆسادی ئیسرائیل بووە

ئاسو

بەرپرسێكی پێشوی مۆسادی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات، پادشایەكی عەرەب سیخوڕی ئیسرائیل بووەو هەموو نهێنییەكانی كۆبونەوەیەكی گرنگی عەرەبی داوەتە ئیسرائیل كە بەهۆیەوە بەسەر وڵاتانی عەرەبیدا سەركەوتووە.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێكی پێشووی دەزگای هەواڵگری مۆسادەوە بەناوی شلۆمو جازیت سەرۆكی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی بڵاویكردەوە، پادشای پێشووی مەغریب شا حسێنی دووەم، باوكی شا محەمەدی شەشەم پادشای ئێستای مەغریب سیخوڕی مۆسادی ئیسرائیلی بووە.

ئەو بەرپرسەی مۆساد دەشڵێت، شا حسێن كۆنوس‌و ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لوتكەی جامیعەی عەرەبی ساڵی 1967ی رەوانەی ئیسرائیل كردووە كە نهێنی زۆر گرنگی تێدابووە لەسەر ئامادەكاریی وڵاتانی عەرەب بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.

ئەو بەرپرسەی مۆساد ئاشكرای دەكات، بۆ بەرگرتن لە دەستوەشاندنی عەرەب‌و پاڵپشت بەزانیارییەكانی ئەو پادشا سیخوڕە، لەساڵی 1967 دا هێرشێكی پێشوەختی ئەنجامداو دەستیگرت بەسەر كەرتی غەززەو نیمچە دورگەی سینای میسر‌و بەری خۆرئاواو خۆرهەڵاتی شاری قودسی سەر بەئوردن‌و بەرزاییەكانی جۆلانی سەر بەسوریا.

The post پادشایەكی عەرەب سیخوڕی مۆسادی ئیسرائیل بووە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s