وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی هەولێر دەکات

ئاسو

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و رێککەوتننامەی نەوتییش کارا دەکەنەوە.

 رۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2016، عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە هیچ ناکۆکییەک لە نیوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوت نەماوە.

 عەبدولجەبار لعێبی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی نەوتیی ساڵی 2014 دەکەن.

 بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە ساڵی 2014، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی عێراق بکات و لە بەرامبەریشدا، حکوومەتی عێراق مانگانە 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر دەنێرێت.

 

The post وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی داهاتوو سەردانی هەولێر دەکات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s