وڵاتانی ئەمریكا، روسیا، میسر، ئوردن‌و ئێران دژی دەستوەردانی توركیا لەخاكی عێراقن

ئاسو

وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی لۆزان داوای چوونە دەرەوەی سوپای توركیا لەخاكی وڵاتەكەی دەكات، پێنج وڵاتیش دژی دەستوەردانی توركیا لەخاكی عێراق دەوەستنەوە.

نووسینگەی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق دوێنێ سێ شەممە 18/10/2016 بڵاویكردەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی لۆزان لەسویسرا، كە تایبەتە بەرەوشی سوریا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی  ئەمریكاو روسیاو میسرو ئوردن ئێران‌و سعودیەو قەتەر نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا كۆبووەتەوەو جەختیكردووەتەوە لەسەر پێویستی كشانەوەی سوپای توركیا لەقەزای بەعشیقەی سەر بەشاری موسڵ.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوووسینگەی جەعفەری، ئەمریكاو روسیاو میسرو ئوردن‌و ئێران دژایەتی خۆیان بۆ دەستوەردانی توركیا لەعێراقی عێراق راگەیاندووەو پشتیوانی داواكارییەكەی عێراقییان كردووە بۆ چوونەدەرەوەی سوپای توركیا لەعێراق.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوە، ئەو پێنج وڵاتە، جەختیان لەوەش كردووەتەوە لەسەر پشتیوانیكردنی عێراق لەشەڕی  دژ بەچەكدارانی داعش بەردەوامدەبن، بەتایبەتی بۆ شەڕی موسڵ.

ئەم هەڵوێستە لەكاتێكدایە، كە ئێستا سوپای توركیا لەناوچەی بەعشیقەی عێراق جێگیركراوەو بەرپرسانی ئەو وڵاتەش داوای كشانەوەی ئەو سوپایە لەخاكی وڵاتەكەیان دەكەن، چونكە بەدەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراق دەیبینن.

The post وڵاتانی ئەمریكا، روسیا، میسر، ئوردن‌و ئێران دژی دەستوەردانی توركیا لەخاكی عێراقن appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s