وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگەیەنراوێکی‌ بۆ قوتابیانی پارێزگای سلێمانی بڵادەکاتەوە

nuche.net

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی ده‌رچووانی پۆلی 12 ئاماده‌یی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هۆی بایكۆتی به‌شێك له‌ مامۆستایان له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌، ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی تا ئێستا ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)یان له‌ رێگه‌ی قوتابخانه‌كانیانه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌  تیایدا هاتووه‌: “به‌ هۆی بایكۆتی به‌شێك له‌ مامۆستایان له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و رانیه‌، ده‌رچووانی پۆلی 12ی  ئاماده‌یی تا ئێستا ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)یان له‌ ڕێگه‌ی قوتابخانه‌كانیانه‌وه‌ به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ ئێستا قوتابیانی خۆشه‌ویست له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌توانن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌:

هەروەها ئاماژە بەوەدەدات “به‌ كۆدی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بچۆره‌ نێو سیستمی (زانكۆلاین)ـه‌وه‌، دواتریش (ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆت) تۆمار بكه‌ن، پاشان له‌ رێگه‌ی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه‌ ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ه‌كه‌ت به‌ ده‌ست ده‌گات”.

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌                              

ئاگادارییه‌ك بۆ قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی

به‌ هۆی بایكۆتی به‌شێك له‌ مامۆستایان له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیه‌، ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی تا ئێستا ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)یان له‌ ڕێگه‌ی قوتابخانه‌كانیانه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ ئێستا قوتابیانی خۆشه‌ویست له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌توانن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌:

به‌ كۆدی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بچۆره‌ نێو سیستمی (زانكۆلاین)ـه‌وه‌، دواتریش (ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆت) تۆمار بكه‌ن.
ـ پاشان له‌ رێگه‌ی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه‌ ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ه‌كه‌ت به‌ ده‌ست ده‌گات.

ـ بۆ ئه‌وه‌ش داوا له‌گشت ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد) به‌باشی بپارێزن، چونكه‌ دواتر هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و (ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ)ه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن بچنه‌ ناو سیستمی زانكۆلاینه‌وه‌.

تێبینی:
مه‌به‌ست له‌ (سیستمی ناردنی وشه‌ی تێپه‌ڕ بو قوتابیان)، ئه‌وه‌یه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ ڕاستی داخڵكردنی ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ.

– هه‌ركه‌سێك ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی له‌ ناو سیستمه‌كه‌ ڕاست بوو، ئه‌وا كورته‌نامه‌یه‌كی به‌ هه‌مان ژماره‌ بۆ دێت كه‌ تێدا (به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ)ی تێدایه‌.

– ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ هه‌ڵه‌ بوو، پێویسته‌ ژماره‌ی مۆبایله‌ ڕاسته‌كه‌ت داخیڵ بكه‌یته‌وه‌ و وه‌ڵامی (٧) پرسیاره‌ تایبه‌ته‌كه‌ بده‌یته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون و وه‌رگرتنی ژماره‌ی مۆبایل.

– گه‌ر سێ جار هه‌ڵه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان بكه‌یت، ئه‌ژماره‌كه‌ت (ژماره‌ی ئه‌زموونی) ڕاده‌گیردرێت.

– نامه‌كان له‌ پێش ده‌ستپێكردنی زانكۆلاین بۆ قوتابیان ده‌نێردرێ.

–  ئه‌م سیستمه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ پێویسته‌ كه‌ وشه‌ی تێپه‌ڕیان له‌ قوتابخانه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82150

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s