هەردوو میدیای بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

سه‌ردێر

هەردوو میدیای بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ  لەبارەی رێگری لێکردنیان بۆ رووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لەو بەیاننامە هاوبەشەدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکرایەوە هاتووە ” له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ ڕزگاركردنی‌ موصڵ ، هه‌ردو میدیای‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ وه‌ك دووتۆڕی‌ میدیایی‌ دیارله‌هه‌رێمی‌ كوردستان،  ئاماده‌كاری‌ ته‌واویان كرد بۆ ڕوماڵكردنی‌ ڕوداوه‌كان، به‌پێی‌ ڕێنمایه‌كانیش رێوشوێنی‌  وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تیان گرته‌به‌ر وپاشان ئاگادار كراوینه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن ڕوماڵی‌ ڕوداوه‌كان بكه‌ن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی‌ هێرشه‌كان و ناردنی‌ تیمی‌ په‌یامنێران به‌داخه‌وه‌له‌لایان بازگه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پارتیه‌وه‌ ڕێگری‌ له‌تیمه‌كانمان كرا و  پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌بۆتان نیه‌ ڕوماڵی‌ ڕوداوه‌كان بكه‌ن ، پاش په‌یوه‌ندی‌ كردنی‌ هه‌ردولا به‌به‌رپرسانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم  به‌داخه‌وه‌ جاریكی‌ كه‌ ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌بۆتان نیه‌ ئیوه‌ ڕوماڵی‌ ڕوداوه‌كان بكه‌ن”.
ئاماژەیان بەوەشكردووە ”     وێڕای‌ نیگه‌رانیمان،  ئیمه‌ ئه‌م جۆره‌ جیاكاریه‌ به‌ناره‌وا ده‌زانین و به‌به‌ربه‌ست دایده‌نێین له‌به‌رده‌م ئازادی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نوسی‌، پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و لێدوانانه‌ن كه‌به‌رپرسان ڕایده‌گه‌ێنن، هه‌روه‌ك پێچه‌وانه‌شه‌ له‌گه‌ڵ رێنمایه‌كانی‌ هۆبه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی‌ موصل بۆروماڵ كردنی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ”.
لە بەیاننامەی میدیای هەردوو حزبدا ئەوەش روونکراوەتەوە،  به‌مافی‌ خۆمان ده‌زانین وه‌ك دوو میدیای دیار له‌هه‌رێمی‌ كوردستان مافی‌ ڕوماڵكردنی‌ ڕوداوه‌كانمان هه‌بێت و كۆتای‌ به‌ڕێگریه‌كان و جیاوازی‌ كردن له‌ نیوان میدیاكاندا بهینرێت،  هیواخوازین به‌رپرسانی‌ پارتی‌ به‌بریاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه‌ .
لە کۆتاییدا داوایان لە رێکخراو و سەندیکاکانی بواری رۆژنامەنوسی کردووە کە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر رێگرییەکان هەبێت.

سه‌رچاوه‌ دیجیتال پۆرتالی ره‌وا

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s