لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لە دەستدا

nuche.net

نوچەنێت

لەسەر ڕێگای نێوان سماقوڵی – کۆیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

 پۆلیسی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە لە سەر رووداوێکی هاتووچۆ رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە 19-10-2016، کاتژمێر 1:15 خولەکی دوای نیوەڕۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای سماقوڵی – کۆیە و دێگەڵە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ دەرکەوت کەوا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە، هاوسەری شۆفێرەکەش بە ناوی (خانزاد ئەحمەد) بریندارە”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت “ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت (ئۆپترا)، بەهۆی خێرا لێخورینەوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە خۆیکێشاوە بە لۆرییەکی بارهەڵگردا و لە ئاکامدا شۆفێر و سەرنشینەکانی بە ناوەکانی بڕیار مام رۆیاڵ، تەمەن 27 ساڵ کوردستان جەوهەر کریم، کە دەکاتە دایکی شۆفێر و تەمەن 49 ساڵ و  (لێوان بڕیار) ، تەمەن سێ مانگ، بەداخەوە دەستبەجێ لە شوێنی رووداو گیانیان لەدەستدا“.

هەروەها، پۆلیسی هەولێر دۆسیەی لێکۆڵینەوە کردووەتەوە و  شوفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82183

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s