لاهور له‌گه‌رمیان خۆی نمایش دەکات

Hewalpress

هەواڵ پرێس
له‌گه‌رمیان پۆلیس ده‌خرێته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ چونكه‌ لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌كات.

چه‌ند پۆلیسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ سنووری شارۆكه‌ی كه‌لاری، ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕایانگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پۆلیسه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پێشوازی گه‌رم له‌ لاهور شێح جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگه‌ی دژه‌ تیرۆر و سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باڵی قۆرخكار بكه‌ن.

پۆلیسێكی كه‌لاری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، داوامان لێ كراوه‌ بۆ سه‌ر له‌ ئێواره‌ سه‌ردانی باخی سامان گه‌رمیانی بكه‌ین له‌ نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی رزگاری بۆ دروستكردنی قه‌رباڵغی و سه‌ردانی، وه‌ك هێمایه‌ك بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌وان له‌ناوچه‌كه‌دا زۆره‌.

سه‌لام حه‌سه‌ن یه‌كێك له‌كادێرانی “ناوه‌ندی بڕیار رایگەیاند: سه‌ردانی به‌رپسانی باڵای ده‌سترۆیشتبوو بۆ گه‌رمیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حموود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له‌ شارۆكه‌ی كه‌لار سه‌رقاڵی خه‌ڵك كۆكردنه‌وه‌ن بۆ “ناوه‌ندی بڕیار” بۆیه‌ باڵی “قۆرخكار” كه‌وتوونه‌ته‌ خۆیان و به‌رپرسانی حكوومی و خه‌ڵكانی نێو یه‌كێتی له‌خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s