كۆسرەت رەسوڵ ‌پێشوازی لە وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر دەكات

ئاسو

كۆسرەت رەسوڵ‌و عەلی باپیر داوای كۆتایی هێنان بەكێشەوی ململانێكانی نێوان لایەنەكانی هەرێم دەكەن‌و تەئكید لە پێویستی یەكدەنگی دەكەن لەسەر پرسە نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان.
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی رێباز بێركۆتی پێشوازیكردووە لە وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی كۆسرەت رەسوڵ كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، لەمیانی دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان‌و چۆنیەتی هەنگاونان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و قووت و مووچەی فەرمانبەران بەتایبەتی، هەردوولاش جەختیان لەوەكردوەتەوە كە پێویستە حكومەت هەنگاوی جدیتر بهاوێژێ بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە.
هاوكات تەوەرێكی تری دیدارەكەیان باسكردن بووە لەقۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ‌و رۆڵ‌و بەشداری پێشمەرگە تێیدا، لەمڕووەوە ئامادەبووانی دیدارەكە “ستایشی رۆڵی هێزی پێشمەرگەیان كرد كە لەرۆژانی رابردوودا قارەمانانە هەنگاوی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان جێبەجێ كردووە”.
ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی‌ موسڵ ئەمڕۆ پێینایە رۆژی‌ سێ یەمیەوەو سوپا لە باشوری‌ موسڵ لەهێرشەكانی‌ بەردەوامە بۆ سەر پێگەكانی‌ داعش.
كۆتا تەوەری دیدارەكەی نێوان كۆسرەت رەسوڵ‌و عەلی باپیر، گفتوگۆكردن بووە لەبارەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان‌و كاریگەری لەسەر ئایندەی كورد لە ناوچەكە، “هەردوولا سووربوون لەسەرئەوەی كە پێویستە لایەنەكان كۆتایی بە كێشەو ململانێكان بێنن‌و لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان كۆدەنگ و یەكدەنگ بن”

The post كۆسرەت رەسوڵ ‌پێشوازی لە وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر دەكات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s