قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات

خێڵان رەئوف

br { display: none; }
p br { display: none; }

قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات

snnc.co

بەختیار عەبدولرەحمان قائیمقامی سلێمانی لەلێدوانێکیدا بەSNNی راگەیاند:بەھۆی زیادبوونی رێژەی بێکاری و قەیرانی دارایی گۆڕانکاری لەرێژەی دزیکردن دروستکردووە، ئەمەش ئەرکی پۆلیسی قورستر کردوە و دەکات، ھەرچەندە لەئێستادا حاڵەتەکانی دزیکردن و ساختەکاری بەجۆرێک زۆرنەبوون ببێتە مەترسی لای ھاوڵاتیان.

قائیمقامی سلێمانی کە ھاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنی شارەکەیە، لەبارەی زیادکردنی رێژەی دزیکردن داوایەک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان کرد و وتی: داوا لەھاوڵاتیان دەکەین بەشێوەی بەردەوام ماڵەکانیان چۆڵ نەکەن و ئاگاداری سەرو ماڵیان بن، سود لە دانانی کامێرایی چاودێریش وەربگرن.

لەبارەی بوونی پارەی ساختە لەبازارەکاندا، وتیشی: حاڵەتی بوونی پارەی ساختە و ھەوڵدان بۆ ساختەکردنی ھەر ھەیە، بەڵام پۆلیسی سلێمانی نەیھێشتووە بەسەریدا تێپەرببێت و پێش بڵاوبوونەوەی لەبازاڕدا دەستی گرتووە بەسەر پارەکەداو ئەو کەسانەشی دەستبەجێ دەستگیرکردووە کە ئەو جۆرە کارانەیان کردوە و لەوڕوەوە بەردەوامیش چاودێری بازاڕ دەکرێت، ئەم تاوانە لەساڵانی پێشتریش ھەبووە و بەدەیان کەسیش لەساڵانی رابردوودا بەئامێرەکەشییەوە دەستگیرکراوە.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو ئەو پارانەی ساختە دەکرێن ھەمەجۆرن، بەڵام زیاتر پارەی دۆلار ساختە دەکرێت بەھۆی قورسایی بەھاکەی لەبازاردا.

قسەکانی قائیمقامی سلێمانی دوای ئەوەدێت کە لەچەند رۆژی رابردوودا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە لەماوەی ھەفتەیەدا ٢٣ کەسیان لەسەر دزیکردنی جۆراوجۆر دەستگیرکردوە.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=548

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s