عەبادی قارەمانێکی دەستکرد

KURDISTANI

ڤینا ئاسۆ

کاتێک نوری مالیکی موسلی بە هەموو شتەوە رادەستی داعش کرد، ئەو وای دانابوو داعش ئەو پلانەی بۆ جێبەجێدەکات کە سوپاکەی ئەو نەیتوانی بیکا لە هاتنە ناوەوەی خاکی هەرێمی کوردستان یان لایەنی کەم پاشەکشێکردن بە ‌هێزەکانی پێشمەرگە لە سەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و سوریا ( رۆژئاوای کوردستان )، چونکە نەیزانی بارزانی دەتوانێ سنوورێک بۆ پێشڕەویەکانی داعش دابنێ و پشتی سەر ئەویش لە بەغدا بە زەوی دابدا و لە سەر کورسی دەسەلات دەیهێنێتە خوارەوە کە ئێستاش بە هەموو نرخ و جۆرێک دەیەوێ جارێکی دیکە لە سەر دابنیشێتەوە.

دوای ئەوەی مالیکی ویستی تۆڵەی خۆی لە بارزانی بکاتەوە لە رێگای خۆ بەخودان کردن لە برا نەیارەکانی بارزانی ( گۆڕان و باڵی هێرۆ ئیبراهیم لە ناو یەکێتی) و توانی لە بەغدا مەترسیەک لە سەر پێگەی پارتی دروست بکات و هەرێمی کوردستانیش تا رادەیەک ئاڵۆز بکات، بۆ مالیکی و هەڤالانی لەو هەولانە تەنها وێنە سێلفیەکانیان وەک یادەوەری بۆ مایەوە و بۆ هاوپەیمانەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان دەردێک کە لەوە ناچێ دەرمانی هەبێت، بزووتنەوەی گۆڕان تووشی دوو بەرەکی ناوخۆیی و دوورکەوتنەوەی رێکخەری گشتیان بوون کە وەک لاشەیەکی بێ سەریان لێهاتووە.

هەرچی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیشە کە خۆیان بە زۆرینەی یەکێتی دەناسێنن لە بەردەم هەردوو جێگرەکەی سکرتێری گشتی، توشی شۆک بوون کە پێیان گووترا چیتر ئێوە خاوەنی بڕیار نین و یەکێتی پیویستی بە ناوەندێکی بڕیار هەیە کە بڕیارەکانی کۆنگرە چوارچێوەکەیان دیاری دەکات نەک بڕیاری ماڵباتی.

کاتێک عەبادی کە هاتە سەر شکستەکانی نوری مالیکی و وڵاتێکی دۆڕاو بەرامبەر بە رێکخراوێکی تیرۆرستی تا دوایین سەردانی بارزانی بۆ بەغدا مەترسی روخانی کابینەکەی هەبوو لەلایەن مالیکی و هاوپەیمانەکانی، نەیدەزانی نە بە پاراستنی کابینەی حکومەتەکەی و نە بە پاراستنی وڵاتەکەی رابگات، ئەو سەردانەی بارزانی بۆ بەغدا چۆن کردنەوەی گرێ کوێرەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، ئەوهاش کردنەوەی بەختی عەبادی بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیرێکی خاوەن بریار و دواتریش قارەمانێکی میللی عێڕاقی و دوا خەونی گەڕانەوەی نوری مالیکی رکابەری بۆ سەر کورسی دەسەڵات لە گۆڕ بنێ.

تا ئێستا عەبادی بە سوودمەندی یەکەمی سەردانەکەی بارزانی و ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا دیارە، بەڵام دیرۆک و کەسایەتی بارزانی ئەوەمان پێ دەڵێ کە هەموو ئەوانە بەڵاش نین و سیاسەت (دان و ستانە) ئەگەر بتەوێ شتێک ببەی دەبێ شتێک بدەی، ئەوەی لێمان دیارە عەبادی لە دەرگایەکی فراوانی سەرکەوتنەوە دەچێتە ناو مێژوو و نەیارەکانیشی بە پێچەوانەی ئەوەوە لە مێژوو جێدەگرن، بەوەی مالیکی موسلی رادەست کرد و عەبادیش رزگاری کرد.

قۆناغی دوای موسل ئەوانەش وەدیار دەکەون کە عەبادی پێویستە بۆ کوردستان بیان ژمێرێ لە چاککردنەوەی باری ئابووری و هەماهەنگی زیارتری سەربازی و لە هەمووشیان گرنگتر مافی بڕیاردانی چارەنووس.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s