شه‌ڕی باڵه‌كانی یه‌كێتی لەمیدیا دەستی پیکرد

Hewalpress

هەواڵ پرێس
ماڵپه‌ڕێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح، ڕه‌خنه‌ی توند له‌ میدیا ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێ به‌وه‌ی بایه‌خیان به‌ كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ نه‌داوه‌.

ماڵپه‌ڕی “پوكمیدیا” ئۆرگانی یه‌كێتی كه‌ ته‌نیا ڕێنمایی و چالاكییه‌كانی “باڵی قۆرخكار”ی یه‌كێتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ماڵپه‌ڕی “شار پرێس” كه‌ نزیكه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و ده‌پرسێ: شار پرێس مه‌به‌ستی چییه‌؟ پاشان چه‌ند پرسیارێك له‌و ماڵپه‌ڕه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌ی شارپرێس كه‌ سه‌ر به‌ حزب نییه‌ و بڕی خه‌رجی و تێچوونی له‌ حزبه‌وه‌ وه‌رناگرێت، خێره‌ وا له‌ پڕ بووه‌ دڵسۆزی یه‌كێتی و وه‌ك زمانحاڵ قسه‌ ده‌كات؟ به‌ كوردییه‌كه‌ی خێره‌ وا قیبله‌ی گۆڕی؟

ماڵپه‌ڕی “شار پرێس” ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ ناونیشانه‌كه‌یدا نووسیبووی: ئۆپه‌راسیۆنی خازر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام میدیاكانی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه‌كانیانه‌وه‌ گرنگییان پێ نه‌داوه‌. ئه‌م ناونیشانه‌ و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ وای كرد “پوكمیدیا” پرسیاره‌كانی له‌و ده‌زگه‌یه‌ بكات و بڵێ: چۆن رێگا به‌ خۆت ده‌ده‌یت بڵێیت كه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی گرنگی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ نه‌داوه‌؟ ئه‌ی ویژدان و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانیتان كوا؟

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری حزبه‌كه‌ ببه‌ستن و به‌ ته‌واوی باڵی “ناوه‌ندی بڕیار” له‌ بازنه‌كه‌ بخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی قووڵتر كرد و زیاتر شه‌ڕی میدیایی له‌نێوان باڵه‌كاندا دروست كرد.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s