شاڵاو عەلی عەسکەری: سوپرایزمان دەبێت

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ …

باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی رایدەگەیێنێت كە رۆژی پێنجشەممە هەموو لایەنێك تووشی موفاجەئە دەكەن.

شاڵاوی عەلی عەسكەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەكێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:” سبەی پێنجشەممە 20-10-2016 هەموو لایەك توشی موفاجەئە دەكەین”.

گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری ئامادە نەبوو لە بارەی ئەو “سوپرایزە” هیچ زانیارییەك بخاتەڕوو و گوتی:” پەلە مەكەن سبەی زۆر شت روون دەبێتەوە”.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رۆژی شەممە 15-10-2016 لە سلێمانی كۆبوونەوە 33 ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كردووە و لە بەرامبەردا 18 ئەندام كە ناوەندی بڕیاری یەكێتییان پێكهێناوە بەشداریی كۆبوونەوەكەیان نەكردووە.

پێش تەوابوونی كۆبوونەوەكە كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی روونكردنەویەكی بڵاوكردەوە هۆشدارییدا لە دۆخی شێواندن و لاوازكردنی یەكێتی و رایدەگەیێنێت:”لەمەودوا بەڕێز جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و هەڤاڵانی، لە دڵسۆزی بۆ ی.ن.ك و داهاتووی ناچارن بۆ دەربازكردنی یەكێتی لەو گێژەنگەو لە حاڵی لاوازی و بێ توانایی هەنگاوی پێویست بنێین”.

دواتر ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە كە “دەرگای دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان كراوەیە”.

سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند:” لەمەودوا، مانگی (3)جار كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەنجامبدرێ‌. لەكاتی خۆشیدا، دوو مانگ جارێ‌ ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە. كۆبوونەوەی ئاییندەی سەركردایەتیش، لەدوای هەوڵی چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، كە ئومێدەوارین لەم بارەوە سەركەوتووبین، لەهەفتەیەك بۆ دوو هەفتەی دیکە، بڕیاردرا بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سكرتێری گشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ، ئەنجامبدرێ”‌.

رۆژی 1-9-2016 كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی “ناوەندی بڕیاری یەكێتی”یان راگەیاند و جەختیان كردەوە، هەر بڕیارێكی یەكێتی بەبێ‌ جێگیرانی سكرتێر بدرێن، بڕیاری گشتگیری یەكێتی نییە.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s