سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکان راگەیه‌ندراوێك بڵاودەکەنەوە

nuche.net

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-10-2016 لە راگەیێندراوێكدا دوای كۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وسکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەشاری سلێمانی، داوا لە حزبە سیاسییەکانی پێکهێنەری پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەكەن “هەرچی زووە هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارە، کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسی و ئابوریەکانی کەڵەکەتر کردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “کۆبوونەوەکە ئەو ئیرادە پەرلەمانیەی بە هەنگاوێکی گەورە زانی، کە لە لایەن پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و لەم ڕوەوە گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت”.

ده‌قی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکان:

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 19-10-2016 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەڕێزان (د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شێخ فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان) لەگەڵ سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە، کە پێکهاتبون لە بەڕێزان (برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لینا عزریا به‌هرام شابۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین، د.شوان قەڵادزێی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی شیوعی کوردستان).

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی گەلی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا بەرزنرخێندرا. سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان هیوایان خواست ئازادکردنی موسڵ بە ئاقاری بەهێزبوونی پێگەی گەلی کوردستان و یەکلابونەوەی چارەنوسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت بەو شێوازەی کە لە دەستوری عێراقدا چارەسەر کراوە.

کۆبوونەوەکە ئەو ئیرادە پەرلەمانیەی بە هەنگاوێکی گەورەزانی کە لەلایەن پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانەوە دەستیپێکردوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و لەم رەوەوە گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت.

کۆبوونەوەکە داخوازبوو کە حیزبە سیاسییەکانی پێکهێنەری پرۆسەی سیاسی هەرێم، هەرچی زوە هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارەی کە گەلەکەمانی پیادا تێدەپەڕێت کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کەڵەکەتر کردووەو پێویستە بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بە هەموان ئەم دۆخە تێپەڕێندرێت.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
19/10/2016

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82165

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s