سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی موصڵ و ترسی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن داعشەوە.

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

مالپەری ئەلعەرەبیە لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاماژەی بە هەواڵی ترسی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سێیەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی موصل داوە.

بە گووتەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، ئەگەری ئەوە هەیە کە تیرۆریستانی داعش بۆ بەرپەرچ دانەویە هێرشە سەربازییەکانی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، چەکی کیمیاوی کاربهێنن، هەرچەندە ئەگەری لایەنی زانستی بەکارهێنانی ئەم چەکانە بۆ چەکدارانی داعش نزمە و لەو ئاستە نین کە زانستی بەکارهێنانیان هەبێت.

ئەم سەرچاوە سەربازییە ئەمریکییانە ئەوەشیان زیاد کردووە کە لە ئەنجامی پشکنینی پاشماوەی چەکەکانی ئاراستە کراو لە لایەن داعشەوە بۆ سەر هێزەکانی عێراق، دەرکەوتووە کە تیرۆریستانی داعش سێ مانگ لەمەوبەر گازی کیمیاوی خەردەلیان بەکارهێناوە.

بە دەسپێبوونی سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی موصل، هێزەکانی عێراق رایانگەیاندووە کە سەرەڕای گرتنەوەی شاری حەمدانیە، لە دەروازەی شاری موصل نێزیکبوونەتەوە. ئەوەی کە بووەتە رێگر و بەربەست بۆ هێرشەکانی هێزە عێراقییەکان، یەک ملیۆن و پێنسەد هەزار خەڵکی ئەو شارەیە کە ئەگەری بەکارهێنانیان بۆ قەڵغانی مرۆڤی هەیە لە لایەن داعش،

ە هەمان کات، بەرپرسی گشتی ‌هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاندووە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە بەردەوام گوندەکانی دەوروبەری موصل ئازاد دەکەن. هاوکات ئەمریکاش هەموو جۆرە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ قۆناغی دوای دەرکردنی داعش لە موصل.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s