دوایین زایناری له‌سه‌رئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ

ئاسو

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عیراق رایگه‌یاند، تائێستا 352 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌باشوری‌ موسڵ پاككراوه‌ته‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ ئه‌و شاره‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێینایە رۆژی‌ سێ یه‌میه‌وه‌.

فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 352 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ له‌دوو رۆژی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ موسڵدا بووه‌.

له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا پێشمه‌رگه‌ پانتاییەكی فراوانی رێگای سەرەكی هەولێر – موسڵ بە رووبەری نزیكەی 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنترۆڵ كرده‌وه‌، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ‌فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان.

لەدووەم رۆژی‌ ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا، سوپاو هێزە ئەمنییەكانی‌ عیراق دوێنێ توانییان چەند گوندێكی‌ دیكە كۆنتڕۆڵبكەنەوە، هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوییان نەكردو سەرقاڵی پاككردنەوەی گوندە رزگاركراوەكان بوون لە بۆمبەكانی داعش.

له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عیراق نزیكه‌ی‌ 20 گوندیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

هێزەكانی‌ سوپای‌ عیراق لەدوو میحوەرەوە هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، میحوەری‌ یەكەم كە فیرقەی‌ نۆی‌ سوپای‌ لێیە لە گوێڕەوە بە ئاڕاستەی‌ ناحیەی‌ نەمرود لە باشوری‌ رۆژهەڵاتی‌ موسڵ، میحوەری‌ دووەم لە باشورەوە كە هێزی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ لێیە بە ئاڕاستەی‌ گوندی‌ تلول ناسرو كارگەی‌ گۆگردی‌ مشراق لە سنوری‌ ناحیەی‌ گەیارە لە باشوری‌ موسڵ.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق ناوی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵی‌ به‌ ناوی‌ “نه‌ینه‌وا واهاتین” ناوناوه‌.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵدا سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌شدارن، به‌وته‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق ته‌نها سوپاو پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ده‌چنه‌ ناو شاری‌ موسڵه‌وه‌و هێزه‌كانی‌ تر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ئێستادا هێزه‌ عیراقی و پێشمه‌رگه‌ له‌ موسڵ نزیكبونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ دوكه‌ڵی‌ ره‌ش له‌سه‌ر پێگه‌كانی‌ داعش له‌ئه‌نجامی‌ ئاگرێكی‌ به‌هێز كه‌ پێده‌چێت بۆ رێگریكردن له‌ پێشڕه‌وی‌ هێزه‌كان و بۆردومانی‌ پێگه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ بێت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌.

موسڵ دووەم گەورەترین پارێزگای عیراقە لەدوای بەغدای پایتەخت، بەر لەوەی‌ داعش لەناوەڕاستی 2014 كۆنتڕۆڵی بكات دانیشتوانەكەی‌ دوو ملیۆن كەس بوو، ئێستا مۆڵگەی‌ سەرەكی گەورەترین‌و توندوتیژترین رێكخراوی تیرۆریستییە لەعیراق.

The post دوایین زایناری له‌سه‌رئۆپه‌راسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s